داڕێژە:دەروازە:مۆسیقا/گرووپی ھەڵبژێردراو/ئەرشیڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

١[دەستکاری]

ئێڤەنێسنس (ئینگلیزی: Evanescence) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە‌، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا. دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستۆدیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی فۆڵێن لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. فۆڵێن زیاتر لە ١٧ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی دوای ساڵێک ئێڤەنێسێنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.

٢[دەستکاری]

زە پریتی ڕێکلێس (ئینگلیزی: The Pretty Reckless) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە کە لە نیویۆرک دامەزراوە. ئەندامەکانی ئێستای پێکھاتوون لە تایلەر مۆمسن (گۆرانیبێژ، گیتاری ڕیتم)، بێن فیلیپس (گیتاری سەرەکی، دەنگی پشتینە)، مارک دامۆن (گیتاری بەیس) وە جەیمی پێرکنس (تەپڵ). گرووپەکە لە ساڵی ٢٠٠٩دا دامەزراوە و ھەر لە ھەمان ساڵدا یەکەم ئەلبوومی ستودیۆیان کەوتە بازاڕەکانەوە بە ناوی گڕم تێبەربە کە سێ تاکی سەرکەوتوی لەخۆ گرتبوو، گۆرانی "مەیک می وانە دای یەکێک بوو لەو سیانەو بەناوبانگترین گۆرانی گرووپەکەیە تاکو ئەمڕۆ. لە نزیکەکانی ٢٠١٢ گرووپەکە یەکەمین تۆمارکراوی درێژخایەنیان بڵاو کردەوە بە ناوی وەک پیاو لێم بدە. لە ساڵی ٢٠١٤ گرووپەکە دووەم ئەلبوومی ستودۆیان بڵاوکردەوە بە ناوی دەڕۆم بۆ دۆزەخ، کە دوو تاکەگۆرانی لەخۆگرتبوو کە توانی بەسەر چارتەکانی شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکان کە پێکھاتبوون لە «بەھەشت دەزانێت» و «جیھانی شێواو.»