خەڵاتی لالاندێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێرۆم لالاندێ

خەڵاتی لالاندە (بە فەڕەنسی: پریکس لالاندە ناسراوە بە مەدالیای لالاندە ) خەڵاتێک بوو بۆ پێشکەوتنی زانستی لە بواری فەلەکناسیدا، کە لە ساڵی ١٨٠٢ تا ١٩٧٠ لەلایەن ئەکادیمیای زانستی فەرەنسییەوە دەبخشرایە ئەو کەسانەی لە بواری فەەکی کاریان دەکرد.

خەڵاتەکە لەلایەن فەلەکناس جیرۆم لالاندە لە ساڵی ١٨٠١، چەند ساڵێک پێش مردنی لە ساڵی ١٨٠٧، بەخشرایە ئەکادیمیای زانستەکان بتوانێت ساڵانە خەڵاتێک "بۆ ئەو کەسەی کە بە باشی چاودێری دەکەن یان بەسوودترین وتار دەنووسن بۆ پێشخستن و پێشکەوتنی فەلەکناسی، لە فەرەنسا یان شوێنەکانی تر."

بڕی خەڵاتکراو لە کاتی خۆیدا گەشەی کرد: لە ساڵی ١٩١٨ بڕی خەڵاتکراو ١٠٠٠ فرانک بوو و تا ساڵی ١٩٥٠ دە هەزار فرانک بوو.

لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ خەڵاتی ڤاڵز (پریکس ڤاڵز) تێکەڵکرا بۆ دروستکردنی خەڵاتی (لالاندە-ڤاڵز) و دواتر لەگەڵ ١٢٢ خەڵاتی دامەزراوەیی دیکە لە ساڵی ١٩٩٧، لە ئەنجامدا دامەزراندنی گراندە مێدایل بوو. مەدالیای گراندە تەنها لە بواری فەلەکناسیدا سنووردار نییە.

براوەکان[دەستکاری]