خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا
خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا | |
---|---|
بەشێکە لە | خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی دژ بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا، opposition to Vladimir Putin in Russia |
بابەتی لاوەکی | ھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینا |
وڵات | ڕووسیا |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ |
خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا ئاماژەیە بۆ ئەو گردبوونەوە و دژایەتییانەی دژی شاڵاوی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا کە ڕووسیا لە ٢٤ی شووبات دەستی پێکردووە.
لە سۆشیال میدیا
[دەستکاری]لە ھەفتەکانی پێش دەستپێکردنی شاڵاوەکەی ڕووسیا، ھەنێک نیشانە و ھێمای دژی-جەنگ لە سەنت پیتەرزبورگ بەرز دەبوویەوە. لە سەرەتای شووبات، زیاتر لە ١٥٠ چالاکوانی بەناوبانگی ڕووسی، نووسەران و ئەکادیمیاوانەکان نووسراوێکیان واژوو کرد کە دژایەتی پێشڕەوییە سەربازییەکانی ڕووسیا دەکات[١]
لە ٢٤ی شووبات دوای داگیرکارییە سەربازییەکە، چەندین ئەستێرەی ناسراوی ناو میدیاکانی ڕووسیا، بە ئاشکرا ڕەخنە و دژایەتییان لەسەر جەنگەکە دەربڕی[٢] ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی کۆمەرسانت ئێلینا سکاڵانامەیەکی دژە جەنگی ئامادەکرد کە لەلایەن ٢٥٠ ڕۆژنامەوان واژوو کرا، نووسراوێکی تری دژە جەنگیش بەھەمان شێوە لەلایەن زیاتر لە ٢٥٠ زانستخواز واژووی لەسەر کرا، سێیەم نووسراویش لەلایەن نزیکەی ٢٠٠ فەرمانبەری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و شارەکانی تر واژووی لەسەر کرا.[٣] لە ٢٤ی شووبات لیڤ پۆنۆماریۆڤی چالاکوان لەسەر ھێڵی ئینتەرنێت دەستی بە سکاڵانامەیەکی دژی جەنگی ڕووسیا کرد، لە کۆتایی ڕۆژەکە ٢٨٩،٠٠٠ واژووی کۆکردەوە.[٤]
لەسەر شەقام
[دەستکاری]لە دوای نیوەڕۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لێژنەی لێکۆڵێنەوەی ڕووسیا ھۆشداری دایە ڕووسیاییەکان کە ڕووبەرووی سزای یاسای دەبنەوە، مارینا لیتڤینۆڤیچ لە ئیسنتاگرام داوای خۆپیشاندانی کرد لەسەر شەقەمەکانی ڕووسیا لە ئێوارەی ٢٤ی شووبات[٢]، بەڵام لەلایەن پۆلیس ڕێگری لێکرا کاتێک لە خانووەکەی دەرچوو، ھەرچۆنێک بێت ئەم ئێوارەیە ھەزاران کەس لەسەر شەقامەکان گردبوونەوە لەنێوان شارەکانی ڕووسیا بۆ دژاییەتیکردنی جەنگەی ڕووسیا، وە کاریگەرترینان لە مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگ بوو[٥] ھەرچۆنێک بێت بەھۆی ئەمەوە دەستگیرکردنێکی فراوانی لێکەوتووە و زیاتر لە ٩٥٠ کەس لە مۆسکۆ دەستگیرکران[٦][٧]
لەدوای تێپەڕبوونی ڕۆژی دواتر لە ٢٥ی شووبات خۆپیشاندانی زیاتر لە مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگ و شارەکانی تر بەرێوە چوو لە سەنت پیتەرزبورگ سەدان کەسی تر لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، بە وتنی "نەخێر بۆ جەنگ!". میدیای OVD-Info ڕاپۆرتی زیاتر لە ٤٣٧ گردبوونەوەی لە ٢٦ شاری ڕووسیا داوە. لەناویاندا ٢٢٦ لە مۆسکۆ و ١٣٠ لە سەنت پیتەرزبورگ.[٨]
کاردانەوەکان
[دەستکاری]ھیومن ڕایتس وۆچ ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ڤیدیۆکان "دەستگیرکردنی چالاکوانانی ئاشتیخواز بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن پۆلیسەکان" نیشان دەدات و باس لەوە دەکات ھەوڵەکانی "لایەنی پەیوەندیدار" لە بەشداریکردن لە گردبوونەوە ئاشتخیوازەکان بۆ دەربڕینی بیروراکانیان بە شێوەیەکی ئازادنە بەزاندنی مافە سەرەکی و سەرەتاییەکانە.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Niko Vorobyov (٣ی شوباتی ٢٠٢٢). «Ukraine crisis: Russia's quiet anti-war movement gets louder». Al Jazeera. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Tristan Bove (24 February 2022). «Russian celebrities risk being banned for life to slam Putin's attack on Ukraine». Fortune. لە 24 February 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Siba Jackson (٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢). «Ukraine: Police arrest more than 1,700 anti-war protesters in Russia as anger erupts over invasion». Sky News. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Ukraine attack: Hundreds arrested in anti-war protests in Russia». Al-Jazeera. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Thousands join anti-war protests in Russia after Ukraine invasion». The Guardian. 24 February 2022. لە 24 February 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 24 February 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «More than 1,700 people detained in widespread Russian protests against Ukraine invasion». CBC News. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Thousands join anti-war protests in Russia after Ukraine invasion». The Guardian. 24 February 2022. لە 24 February 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 24 February 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Dasha Litvinova. «Russia arrests hundreds of protesters as anti-war demonstrations grow». Portland Press Herald. لە 25 February 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Russia: Arbitrary Detentions of Anti-War Protesters». Human Rights Watch. ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕی ٢٠٢٢ لە ڕووسیا تێدایە. |