خومبوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خومبوو
وڵاتنیپال
دابەشکاریی کارگێڕینیپال
پۆتانی شوێن٢٧°٤٩′٠″N ٨٦°٤٣′٠″E
بەرزترین خاڵچیای ئێڤەرست
Map

خومبوو (ھەروەھا بە ھەرێمی ئیڤرستیش ناسراوە) ناوچەیەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی نیپال لە بەری نیپالی چیای ئیڤرست. ئەمە بەشێکە لەشارەدێی سۆلوخومبو، کە بەشێکە لەپارێزگای ژمارە یەکی خومبو و یەکێکە لە سێ ھەرێمی سەرەکی خومبوو، لەم ھەرێمە ھەریەکە لە نەتەوەکانی کۆلونگ و شێرپا نیشتەجێن،[١] ھەرچی سۆلو و فیراکن لەشارۆچکەی بازاری نامچە و ھەروەھا گوندەکانی تامێ، خومجونگ، پانگبۆچە، فیریچە و کەندێ نیشتەجێن ھەروەھا خانەی بەناوبانگی بوودایی لە تێنگبۆچە دەکەوێتە خومبوو.

بەرزایی خومبو لە ٣٣٠٠ مەتر دەست پێدەکات تا ٨٬٨٤٨٫٨٦ مەتر کە لووتکەی چیای ئیڤرستە کە بەرزترین شوێنی سەر زەوییە. ھەرێمی خومبو ھەردوو پارکی نەتەوەیی ساگارماتا (سەرووی مۆنجو) و ناوچەی پارکی نەتەوەیی ساگارماتا لە نێوان لوکلا و مۆنجودا دەگرێتەوە.

خومبو کە وا بڕوا دەکرێت کە ئەنجامی دوایین سەردەمی سەھۆڵی گەورە بێت، کە ٥٠٠٬٠٠٠ ساڵ لەمەو پێش دروست بوو.[٢]

گوندەکانی ناوچەی خومبوو[دەستکاری]

بازاڕی نامچە

سەرچاوەکان[دەستکاری]