خولی نایابی کوردستان وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خولی نایابی کوردستان وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢ وەرزی ١٦ی خولی نایابی کوردستانە، کە بەرزترین پاڵەوانێتی تۆپی پێیە لە ئاستی باشووری کوردستان کە بەبەشداری ١٦ یانە بەڕێوە چوو بەڵام پاش چەن ھەفتەیەکی کەم لە دەستپێک یانەی ھەڵۆ لە خولەکە کشایەوە و تەواوی ئەنجامەکانی سڕایەوە، یانەی سیروانی نوێ بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە بە کۆکردنەوەی ٥٥ خاڵ.

تیپە بەشداربووەکان[دەستکاری]

خولەکە بەبەشداری ١٦ بەڕێوەچوو دوای بەرزکردنەوەی ژمارەی یانە بەشداربووەکان لە خولەکە لە چواردە یانەوە تیپە بەشداربووەکانیش برتیبوون لەمانە

یانە شار ڕاھێنەر یاریگا
ئارارات پیرمام یاریگای یانەی ئارارت
پێشمەرگەی ھەولێر پیرمام سەمیر بابۆ یاریگای فەرماندەیی
چەمچەماڵ چەمچەماڵ - ئەرسەلان جەلال

- یونس سلێمان

یاریگای چەمجەماڵ
دھۆک دھۆک یاریگای دھۆک
دەربەندیخان دەربەندیخان یاریگای دەربەندیخان
برایەتی ھەولێر عەبدولسەمەد جەوھەر یاریگای برایەتی
ھەندرێن ھەولێر دڵشاد مەعروف یاریگای یانەی ھەندرێن
شێروانە کەلار یاریگای شێروانە
سۆران سۆران یاریگای سۆران
سەیدسادق سەیدسادق ڕەمزی ساڵح یاریگای سەیدسادق
نەورۆز سلێمانی کامەران عەلی یاریگای کەمال سەلیم
شەقڵاوە شەقڵاوە یاریگای شەقڵاوە
ھەولێر ھەولێر فەرەنسۆ ھەریری ٢
زاخۆ زاخۆ یاریگای زاخۆ
سیروانی نوێ سلێمانی رزگار عەلی یاریگای سیروانی نوێ