خالید ئێرتوغروڵ
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
خالید ئێرتوغرۆڵ (تورکی: Halit Ertuğrul)، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیرۆکە کە ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیراون، بەشێک بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیھانییەکان لەوانەش زمانی کوردی.
ژیانی
[دەستکاری]خالید ئێرتوغرۆل لە شاری ئادیامان ھاتۆتە دنیاوە لە تورکیا، خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواو کردووە، دواتر پەیمانگەی زانستی نێغەدە و کۆلێژی زانستە پەروەردەیەکانی تەواوکردووە، و دواتر ماستەری بە دەستھێناوە و تا دواجار پلەی دوکتۆرای وەرگرتووە لە زانکۆی ساکاریا لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان.[ژێدەر پێویستە]
چەندین ساڵ وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر لە خوێندنگەکاندا ئیشی کردووە و ھەروەھا لە چەند زانکۆیەکی تورکیادا دەرسی وتۆتەوە و بەشداری چەندین چالاکی کردووە لە ناو تورکیا و دەرەوەیدا.[ژێدەر پێویستە]
نوسینەکانی
[دەستکاری]بەرھەمەکانی خالید ئێرتوغرۆل زۆربەی لە شێوەی ڕۆمان و کورتە چیرۆکدا داڕێژراون و ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە ڕووداوی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە، بە شێوازێکی کاریگەر و زمانێکی ئاسان داڕێژراون بە شێوەیەک کە خوێنەر کەمەندکێش دەکەن بۆ ئەو دیمەنانەی نووسەر دەیخاتە ڕوو و ھەستی خوێنەر ئەجوڵێنن.
زیاتری نوسینەکانی پەروەردەیین و مەبەست لێیان چارەسەرکردنی کێشە دەروونی و ڕۆحیەکانی گەنجان و لاوانە.
دانراوەکانی
[دەستکاری]خالید ئرتۆغرۆل خاوەنی چەندین بەرھەمە و خزمەتێکی دیاری ھەیە لە بورای فێرکردن و ڕۆشنبیرییدا و نزیکەی پەنجا کتێبی بە تورکی بە چاپ گەیشتووە و زۆربەی ئەم بەرھەمانە بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدراون، ھاوکات چەندین خەڵاتی ڕێز لێنانی وەرگرتووە.
کۆمەڵێکی زۆر لە بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی کە چەندین جار چاپ دەکرێنەوە و خوێنەرێکی باشیان ھەیە، لەو کتێبانەش:
| # | کتێب | وەڕگێڕ | نووسەر | ناوەندی چاپ |
|---|---|---|---|---|
| ١ | ئایسڵ | گۆنا غەریب | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ٢ | محەمەد دوزجەیی | گۆنا غەریب ناجی | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ٣ | ژینی پڕ ئەسرین | ئەحمەد تاھیر | خالید ئێرتوغرۆل | نوسینگەی تەفسیر |
| ٤ | ئەو پیاوەی لە دووی خۆی دەگەڕێت | شەیدا عەلی | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ٥ | بەھار ھاتە ژیانمەوە | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ٥ | محەمەد (د. خ) مامۆستای ھەمووان | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ٦ | کچی خۆرھەڵات | شەیدا عەلی | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ٧ | گەڕانەوە لە ھەڵدێر | ھێمن عوسمان | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ٨ | دوایین ھەناسە لە سوجدەدا | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ٩ | جانان | سروشت ڕەووف | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ١٠ | ئەو ئافرەتەی خۆی دۆزییەوە | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ١١ | ئەو ئافرەتەی لەدووی خۆی دەگەڕێت | محەمەد خالید | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |
| ١٢ | سەلیم و خەندە | تارا محەمەد | خالید ئێرتوغرۆل | ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا |