حکوومەتی ڕاگوێزراوی عێراق
ڕواڵەت
حکوومەتی ڕاگوێزراوی عێراق | |
---|---|
دامەزران | ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ |
وڵات | عێراق |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | عێراق |
گۆڕدراوە لەلایەن | یەکەم حکوومەتی نووری مالیکی |
جێگەی دەگرێتەوە | حکوومەتی کاتیی عێراق |
کۆتاییھاتن | ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٦ |
حکوومەتی ڕاگوێزراوی عێراق یان حکوومەتی ئیبراھیم جەعفەری چوارەم دەسەڵاتە بەپێی زنجیرەی کاتی لە عێراق پێکھات لە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ و بووە ھۆی ڕووخانی دەسەڵاتی سەددام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و حیزبە دەسەڵاتدارەکەی بەناوی حیزبی بەعس. ئەم حکوومەتە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ جێگەی حکوومەتی کاتیی عێراقی گرتەوە و لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٥ ئەنجومەنی کاتیی نوێنەرانی عێراق پەسەندی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحكومة العراقية الانتقالية»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٣.