حاڵەتی مونچاوزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

حاڵەتی مونچاوزن حاڵەتێکی دەروونی دەگمەن و دەستکردە[١] کە کەسی تووشبوو وا نیشان دەدات نەخۆش بێت، زیانی بەرکەوتبێت، یان تووشی کارەساتێکی دڵتەزێن بووبێت یاخوود خۆی یان کەسێکی تر تووشی ئەو زیانانە بکات بۆ ڕاکێشانی سەرەنج و ھەستی سۆزی ئەوانی تر،[٢][٣] یان بۆ باشترکردنی خۆیان و ڕاکێشانی ستایشی کەسانی تر بۆخۆیان، ھەرچۆنێک بێت ئەگەرچی کەسی تووشبوو ئەم کارانە دەکات و ئاگاداری ئەوە بێت ئەم کارانە دەکات بەڵام دەکرێت لە ھۆکاری پشت ئەم کارانە نەزانێت و بێ ئاگا بێت لەوەی بۆچی ئەم کارانە دەکات[٢] نەخۆشییەکە لەدوای خانەدانێکی ئەڵمانییەوە، بارۆن مونچاوزن ناوی لێنرا، کە بەناوبانگ بوو بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی باوەرپێنەکراو.[٣][٤]

بۆ نموونە کەسانی تووشبوو دەکرێت کەسێکی تر وەک نەخۆش نیشان بدەن و داوای چارەسەری پزیشکی بکەن، بە زۆری وەک ئەوەی باوانی مناڵەکە ئازاری مناڵەکە بدات، ئەم جۆرە خراپکارییە دەکرێت ژیانی مناڵەکە بخاتە مەترسییەوە یان تووشی جۆرە چارەسەرێکی بکات کە پێویست نییە[٢][١] لەوانەیە ئەو کەسانە تووشی بن کە گرنگی پێدەری مناڵن، دایکی مناڵی بچووک یان باوک یان کەسێکی تری گرنگی پێدەری مناڵیش دەکرێت تووشی بێت.[٥] و لەبەر ئەوەی کەسی تووشبوو بەشێوەیەکی پرۆفیشنال ڕۆلەکە دەگێڕێت زەحمەتە بزانرێت کە کەسی تووشبوو حاڵەتەکەی ھەیە یان بەڕاستی نەخۆشە.

پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Munchausen syndrome - Better Health Channel". www.betterhealth.vic.gov.au. Retrieved 2022-04-26.
  2. ^ ئ ا ب "Factitious disorder - Symptoms and causes". Mayo Clinic. Retrieved 2022-04-26.
  3. ^ ئ ا "Overview - Munchausen's syndrome". nhs.uk. 2021-02-16. Retrieved 2022-04-26.
  4. ^ "Munchausen Syndrome". WebMD. Retrieved 2022-04-26.
  5. ^ staff, familydoctor org editorial; Rice, Alex. "Munchausen Syndrome By Proxy". familydoctor.org. Retrieved 2022-04-26.