جەیلبرەیک (ئای ئۆ ئێس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەی تویکی سیدیا

جەیلبرەیک ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێ بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن, ئایپۆد, ئایپاد دەدات ئەو پرۆگرامانە بەکاربهێنن کە لە لایەن ئەپڵ ڕێگەپێنەدراون، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوە unlockی سیستەمە کارگێڕییەکەی و ڕێگەدان بە بەکارهێنەر بۆ دەستکاریکردنی ڕووت فایلەکان. پاش جەیڵبرەیک، دەتوانیت زۆر لە زیادکراوەکان یان ڕووکار دابمەزرێنیت کە لە App Storeدا نین لە ڕێگەی هەندێ پرۆگرامی تری وەک Cydia, Icy, Rock. پاش جەیڵبرەیکش هەر دەتوانیت App Store, iTunes بەکاربهێنیت. جەیڵبرەیککردن جیاوازە لە SIM unlocking کە ڕێگە بە iPhone ەکە دەدات هەموو جۆرە سیم کارتێک بەکاربهێنێت. جەیڵبرەیک دەبێتە هۆی نەمانی گەرێنتی لەلایان کۆمپانیای ئەپڵەوە. بەپێی وتەی Jay Freeman داهێنەری پڕۆگرامی Cydia، ڕێژەی زیاتر لە ١٠% ی iPhone ەکانی جیهان جەیڵبرەیک کراون.

مێژووی جێڵ برێک[دەستکاری]

یەکەمین جەیڵبرەیک لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، پاش مانگێکیش یەکەمین یاری دەرەکی بۆ Phone, iPod Touch بڵاوکرایەوە.

پاشان لە ٢٠٠٨ گروپێکی هاکەر بە ناوی iPhone Dev Team پڕۆگرامێکی جەیڵبرەیک بە ناوی PwnageTool یان بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 2G, iPhone 3G, iPod Touch کە ئێستا بۆ وەشانی iOS 4.0.1 ئەپدەیت کراوە.

لەمانگی نیسانی ٢٠٠٩ کۆمپانیای Apple وەشانی iOS 3.0 ی ڕاگەیاند کە ڕێگەی لە جەیڵبرەیککردن گرت تا دەرچوونی PwnageTool 3.0 و redsn0w 0.7.2. پاشان لە مانگی ئەیلوولدا iOS 3.1 جارێکی تر ڕێگەی لە جەیڵبرەیک گرت، تا دەرچوونی blackra1n لە لایەنGeorge Hotz. زیاتر ناسراوە لەڕێی نازناوە هاکەرییەکەی کە Geohotzـە.

لە مانگی تەمموزی ٢٠١٠ بڕیاری ئەوە دەرچوو کە جەیڵبرەیک کارێکی ڕێگە پێدراوە و ناچێتە قاڵبی Piracy.

مانگی ئابی ٢٠١٠، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی iPhone Dev Team، ناسراو بە Comex کە پێشتر جەیڵبرەیکێکی بە ناوی Spirit بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی وەشانی 3.1.2, 3.1.3ی iPhone 3G, iPod touch وە وەشانی 3.2 ی iPad، ماڵپەڕێکی کردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 4 بەناوی jailbreakme.com کە تەنها پێویستی بەوە هەیە لە ئایفۆنەکەتەوە ئەو ماڵپەڕە بکەیتەوە و جەیڵبرەیکی بکەیت.

سەرچاوە[دەستکاری]