جۆمۆ جەنکریسی ٢٠٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بزوێنەری فرۆکەی جەنکیرس جومۆ ٢٠٥ (بە ئینگلیزی: Junkers Jumo 205) یەکێک بوو لە ناسراوترین بزوێنەری دیزڵی فرۆکە کە یەکەمین و زیاتر لە نیو سەدە تاکە فرۆکەی سەربازی سەرکەوتوو بوو کە بزوێنەرەکەی بە دیزڵ کاری دەکرد.

جومۆ ٢٠٤ (jumo 204) یەکەمین جار بۆ مەبەستی خزمەتگوزاری بەکارھێنرا لە سالی ١٩٣٢.

وە دواتر دەستیان کرد بە دروستکردنی بزوێنەرەکانی جۆری جومۆ ٢٠٦ و جومۆ ٢٠٨، وە جومۆ ٢٠٧ ھەر یەکەیان چەند دانەیەکیان لێ بەرھەم ھێنرا.

بزوێنەری جەنکیرس جو ٨٦ (junkers ju 86) جۆری R و P لەو فرۆکانە بەکاردەھات بۆ فرین لە چینە بەرزەکان، کە درێژی باڵەکانی ٤٦ مەتر بوو.

ئەم سێ جۆرە بزوێنەرانەی سەرەوە جیاوازیان ھەبوو لە ھەنگاو (stroke) و تیرە (bore) و ریزکردنی سوپەرچارجەکانەوە(supercharge).

وە زیاتر لە ٩٠٠ بزوێنەری تر بەرھەم ھێنران بەھۆی جەنگی جیھانی دووەمەوە.

دیزاین و پێشکەوتنەکان[دەستکاری]

جۆمۆ[بەستەری مردوو] جەنکریسی ٢٠٧ بزوێنەری دیزڵی فڕۆکەوانی

ئەو بزوێنەرانە سوری دوو ھەنگاویان تێیدا بەکاردەھات کە بەستراون بە دوانزە پستن لەگەڵ شەش سلندەر، پستنی کرۆون بەرامبەر پستنی کرۆون لە پستنە شێوە پێچەوانەکانە

ئەم شێوە نا ئاساییە پێویستی بە دوو کرانکشەفتە، یەکێکیان لە ژێر سلندەر بلۆکە ئەوی تر لە سەرەوەیە کە بەیەکەوە دەجولێن.

پستنەکان دەجولێن رووەو یەکتری بە درێژایی کرداری سورەکە.

گەرمی بزوێنەری (manifold) ھاتنەژوورەوە و چونەدەرەوە بەستراوە بە ھەردوو بەشی سەرەوەی بلۆکەوە. لەوێدا دوو کامشەفت کاریاندەکرد کە ئینجێکشن پەمپیان ھەبوو بۆ ھەر سلندەرێک، کە ھەریەکەیان دوو نۆزڵی ھەبوو.

بە شێوەیەکی ئاسایی لە دیزاینی دوو ھەنگاو لە جومۆدا دەمەوانە بەکارنەدەھات، بەڵکو دەرچەی ھاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوەی جێگیریان ھەبوو.

لەم جۆرە دیزاینە چوستی قەبارەیی (Volumetric efficiency) کەمیدەکرد چونکە ھەردوو دەرچە دەکرانەوە و دادەخران لەھەمان کاتدا، وە بە گشتی دەکەوتنە سلندەرەوە، ئەمەش وا دەکات کەمی لە پاککردنەوەی تێکەڵە سوتاوەکە ھەبێت ئەمەش بۆیە لە بزوێنەرە دوو ھەنگاویەکاندا دەمەوانەکان دوکەڵ و پیسی زۆر دەکەنە دەرەوە

جومۆ دەستیکرد بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە پلەیەکی زۆر گەورە لە رێگای ریزبەندیەکی زیرەکانە بەھۆی دەرچەکانەوە (port).

دەرچەی ھاتنەژوورەوە (intake port) شوێنەکەی دەکەوتە ژێرەوەی پستنی خوارەوە، بەڵام دەرچەی دەرچوون (exhaust port) شوێنەکەی دەکەوتە ژێرەوەی پستنی سەرەوە. کرانکشەفتی خوارەوە بە یانزە پلە لە کرانکشەفتی سەرەوە جیادەکرێتەوە، ئەمە واتا دەرچەکانی دەرچوون دەکرێنەوە.

دواتر ئەو سیستەمانەی بە دوو ھەنگاوی دروستکران پاکتر و چوستی باشتر بوو وەک سیستەمەکانی چوار ھەنگاو کە دەمەوانەی تێیدا بەکارھاتبوو.

ھەندێک لایەنی خراپ ھەیە لەم سیستەمەدا یەکێک لەوانە، پستنەکان بەیەکەوە داناخرێن لە ھەمان کاتدا، بەڵام یەکێکیان بەسەر ئەوی ترەوە دەروات.

ئەو بزوێنەرانە ناتوانن بە ئاسانی بجولێن وەک بزوێنەرە پێچەوانەکان، سەرەرای ئەمانە ئەو توانایەی کە لە دوو کرانکشەفتە پێچەوانەکانەوە دەردەچێت بەیەکەوە بە یەک ئاراستە دەجوڵێن ئەمەش ئاڵۆزی و کێش زیاد دەکات.

وە کێشە سەرەکیەکە لە دیزاینەکەی دایە کە ھاوبەشی پێ کراوە لەگەڵ بزوێنەری بلۆکی شێوە (H).

لە جۆمۆ ئەو کێشانە بەدوردەگیرێن بە ھەندێک پلە بە وەرگرتنی توانای سەرەتایی لەشەفتی سەرەوە ھەرچۆنێک بێت پارسەنگی بەرەو سەرەوە دەچێت بۆ کۆتای پێشەوەی بزوێنەر.

ھەموو ئەو توانا زیادانەی وەک پەمپی سوتەمەنی، ئنجێکتەرەکان و کۆمپرێسەری پاکەرەوە ھەموویان ئیش دەکەن لەسەر شەفتی خوارەوە، کە مەبەست لیێ نیوەی توانەی تێدا بەکاردیت،

بەشی چەپی سەرەوە ئاراستەکراوە بە شەفتی سەرەوە کەئیش بە پەروانەی بزوێنەر دەکەن. بەگشتی سێ بەشی توانو بۆ ئیشپێکردنی پەروانەی بزوێنەر لە شەفتی سەرەوە دێت.

لە بیردۆزی بزوێنەرە تەختەکان رێگا بە دانانی باڵی ئەستور دەدرێت بۆ فڕۆکەکان وەک فرۆکەی ھێڵەکان و فرۆکەی بۆمبارانکردن. زانیاری لەسەر سیستەمی پاکردنەوەی ڕۆن ڕیگا بە دانانی ناکات کە بزوێنەر ستونی بەرەو سەرەوە بدات کە ئەو نەخشانە بەکار ھاتون بۆی.

ھەمەجۆرەکان[دەستکاری]

جومۆ ٢٠٥

جەمۆ ٢٠٦

جومۆ ٢٠٧

جومۆ ٢٠٨

جومۆ ٢١٨: دوانزە دانە سلندەری ھەبوو، جومۆ ٢١٨ دیزاین کرا بەڵام ھەرگیز بەرھەم نەھێنرا.

جومۆ ٢٢٣: ئەم جۆرە ٢٤ سلندەر و ٤ دانە کرانکشەفتی ھەبوو، جومۆ ٢٢٣ دیزاین کرا و تاقیکرایەوەش.

CLM Lille 6As

بەکارھێنانەکان[دەستکاری]

جومۆ ٢٠٥ توانا دەدات بە ڤێرژنە سەرەتاییەکانی فرۆکەی جەنکیرس جو ٨٦ی تۆپھاوێژ، بەڵام زۆر گونجاو نەبوو بۆ کارە جەنگیەکان لەبەر بونی شکست ھێنان لە توانا زۆر بەرزەکان ھەرچەندە ئەوە لە فرۆکە جەنگیەکاندا زۆر باو بووە، بەڵام دیزاینی ڤێرژنەکانی دواتر بەکاردەھات لە ئاستی رووی دەریا زۆر بەرزەکان کە لە ھەردوو ڤێرژنی (ju 86P (and R کە ئەوانیش بۆ چاودێری کردنی دوورگەکانی بەریتانیا بەکاردەھات، وە لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٠ (Luftwaffe) جۆرێکی تری (ju 86P with jumo 207A1) بەکارھێنا کە بە بزوێنەری دیزڵی تۆربۆچارج کاری دەکرد، زۆر سەرکەوتوو بوو کە دەیتوانی توانا بدات بە باڵۆن کە تایبەتمەندی نموونەیان ھەبوو.

جومۆ ٢٠٥ بەکارھاتووە بۆ چەند بوارێکی تر جگە لە سەربازی وەکو ھێلی ئاسمانی(Blohm &

(Voss Ha 139 کە چوستی فیوڵیان زۆر باش بووە لە ئەڵمانیا بەکارھاتووە بۆ ئەو کەشتیانەی کە بۆ گواستنەوەی نەوت بەکاردێت وە لەھەندێک فرۆکەی جەنگی جۆری (BV138 وە BV222).

لیستی بەکارھێنانەکان[دەستکاری]

  • Blohm & Voss BV 138
  • Blohm & Voss Ha 139
  • Blohm & Voss BV 222
  • Dornier Do 18
  • Dornier Do 24 (V1 and V2 prototypes)
  • Dornier Do 26
  • Junkers Ju 86

خەسڵەتەکانی جومۆ ٢٠٥ d[دەستکاری]

تایبەتمەندیە گشتیەکان :

  • جۆرەکانی: شەش سلندەر دوانزە پستن شلەی ساردکەرەوە پستنی شێوە پێچەوانەیی بزوێنەری دیزڵی دوو ھەنگاو
  • تیرە (bore): 105 mm (4.1 in)
  • ھەنگاو (stroke): 160 mm (6.3 in)
  • (displacement): 16.63L (1,015 in3)
  • درێژی: 1,934mm (76.1 in)
  • پانی: 547mm (21.5 in)
  • بەرزی: 1325mm (52.2 in)
  • کێش: 595 kg (1312 Ib)

پێکنەرەکان :

  • سوپەرچارجەر: پانکەی پاککەرەوە
  • سیستەمی فیوڵ: ئینجێکشن راستەوخۆ (direct injection) لەگەڵ دوو ئینجێکشن نۆزڵ وە دوو ئینجێکشن پەمپ بۆ ھەر سلندەرێک، وە ئینجێکشن پرێژەر کە زیاتر لە 50MPa
  • جۆرەکانی فیوڵ: نەوتی فیوڵی بەھێز (heavy fuel oil)
  • سیستەمی نەوت: ھێز لەگەڵ یەک پرێژەر و دوو پەمپی پاککەرەوە
  • سیستەمی ساردکەرەوە: شلەی ساردکەرەوە

کارامەیی (Performance) :

  • Power output :880 PS (868 hp; 647 kW) at 2,800 rpm (take-off power)
  • Specific power: 38.93 kW/L (0.856 hp/in3)
  • Compression ratio: 17:1
  • Power-to-weight ratio: 1.09 kW/kg (0.66 hp/lb)