لەحیمکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جۆشکاریەوە ڕەوانە کراوە)
لەحیمچییەک لە کاتی لەحیمکاری

لەحیمکاری یان جۆشکاری (بە ئینگلیزی: welding) پڕۆسەیەکە بۆ بەیەکەوە نوساندنی دوو ماددە، کە بە زۆری ماددەی کانزایین یا پلاستیکی گەرمین. ئەم پڕۆسەیە بە ھۆی گەرمکردن لە پلەی گەرمی زۆر بەرز دەکرێت. بە ھۆی ئەم گەرم کردنە ماددەکان تاڕادەیەک لە ناو یەکتر دەتوێنەوە و پاش سارد کردنەوە بەتاواوی بەیەکەوە دەلکێن. ئەم پڕۆسەیە جیاوازە لە لەحێم کردن، کە سود لە مادەیەکی تر وەر دەگیرێت بۆ لکاندنی دوو ماددەی تر.

سەرەڕای توانەوەی دووماددەکە، زۆرجار ماددەیەکی تریش بەکار دێت کە پێی دەگوترێ فیلەر. زۆرجار فیشار بەکار دێت بۆ بەیەکەوە لکانی باشتر.[١]

ئەم پڕۆسەیە بە زۆر تەکنیکی جیا دەکرێ. بۆ نمونە: بڵێسە (flame)، بەتاڵ بوونەوەی کارەبایی (electric arc)، لەیزەر (laser)، گوژمەی ئەلێکتڕۆن (electron beem)، لێک خشاندن (friction)، و ئەڵتڕاساوند (ultrasound). ھەر یەک لەم پڕۆسانە دەشی ئەنجام بدرێن لە ناو ھەوای ئاسایی، ناو ئاو یا لە ناو بۆشایی دا. چەنین مەترسیش ھەیە لەسەر بەکارھێنەرانی ئەم تەکنیکا کە بریتین لە: کارەبا گرتن، سوتان، تێکدانی بینایی، ھەڵمژینی گازی ژەھراوی، وە سوتانەوە بە ھۆی دەرچوونی تیشکی سەرووەنەوشەیی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]