جلووبەرگی بەیسبۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نموونەیەک لە جلووبەرگی بەیسبۆل لە سەدەی ١٩، یانەی باڵتیمۆر ئۆریۆلێس، ساڵی ١٨٩٦

جلووبەرگی بەیسبۆڵ جلووبەرگێکە بۆ یاریزانانی بەیسبۆڵ لە کاتی یاریکردندا. جلووبەرگی بەیسبۆڵ بەکاردێت بۆ لە یەک جیاکردنەوەی دوو یانەی ناو یاری بەیسبۆڵ. زۆرینەی جلووبەرگەکان، ناو و ژمارەی یاریزانەکەی لەسەر نووسراوە. ناو و ژمارەی یاریزانەکان زۆر جار لە پشت یاریزانەکە دەنووسرێت بۆ لە یەک جیاکردنەوەی یاریزانەکان. بەرگ، پێڵاو، گۆرەوی، کڵاو و سەرپارێز بەشێکن لە جلووبەرگی بەیسبۆڵ. یاریزانان دەستەوانەش لەبەر دەکەن، بەڵام دەستەوانە بە بەشێک لە جلووبەرگی بەیسبۆڵ ھەژمار ناکرێت، لەبەر ئەوەی یاریزانان دەستەوانەی جیاواز لەبەر دەکەن لە یاریزانێک بۆ یاریزانێکی دیکە. زۆرینەی جلووبەرگەکان لۆگۆ و ڕەنگی جیاوازیان ھەیە بۆ جیاکردنەوەی یانەکان.[١]

یانەی نیو یۆڕک نیکربۆکسەرس یەکەم یانە بوون کە جلووبەرگی بەیسبۆڵ بپۆشن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩. جلووبەرگەکە پێکھاتبوو لە پانتۆڵی لۆکەی شین، بەرگی لۆکەی سپی و کڵاوی قامیش.[٢][٣][٤] لەوەتەی ئەمە، گۆڕانکاری زۆر ھەبووە لە جلووبەرگی بەیسبۆڵدا.[٥] ئامێری دیکە، بیرۆکە و گۆڕانکاری باشەی دیکە لە ساڵانی پێشووتر. ستایلی جلووبەرگەکە گۆڕاوە بە پێی کات.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

دروستکردن[دەستکاری]

لە ٤ی نیسانی ١٨٤٩، یانەی نیو یۆرک نیکبۆکسەرس بوون بە یەکەم یانە کە جلووبەرگی بەیسبۆڵ بپۆشن.[٤][٦][٧] لە ساڵی ١٨٨٢، ڕەنگی جیاواز کە بۆ شوێنی یاریکردنی یاریزانان دروستکرابوو، بوو بە بەشێک لە جلووبەرگ و گۆرەوی یاریزانەکە (جلووبەرگەکە پێی یاریزانەکە و بەشی خوارەوەی قاچی یاریزانەکەی دادەپۆشی).[٨] لە ساڵی ١٨٨٨ و ١٨٨٩، یانەی دیتڕۆیت وۆڵڤرینس و واشینگتن ناشنەڵس لەخوولی نەشنس لیگ و برووکلین بریجروومس چەند ھێڵێکیان بەسەر جلووبەرکەکەیان دانا.[٢][٤][٩][١٠] لە ساڵی ١٩٠٠، ھەموو یاریزانەکان یانەکانی بەشداربووی خوولی مەیجەر لیگ باسکتبۆڵ جلووبەرگی بەیسبۆڵیان دەپۆشی.[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Robert Riles (8 April 2008). "History of Baseball Uniforms". www.americanchronicle.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی 2008-06-25 ھێنراوە. 
  2. ^ ی ا ب "Baseball Uniforms in the Major Leagues: The Evolution of the Battle Suit". www.fireflyarticles.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2008-07-15 ھێنراوە. 
  3. ^ "The history of the baseball uniform at the National Baseball Hall of Fame". exhibits.baseballhalloffame.org. لە ڕێکەوتی 2008-06-14 ھێنراوە. 
  4. ^ ی ا ب "American Chronicle: History of Baseball Uniforms". www.americanchronicle.com. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی 2008-07-10 ھێنراوە. 
  5. ^ "Uniforms of the 19th century are different from toda's". www.prlog.org. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی 2008-07-10 ھێنراوە. 
  6. ^ "Date when the New York Knickerbockers wore the first baseball uniforms and what they were made of". iterpret.co.za. لە ڕێکەوتی 2008-06-30 ھێنراوە. 
  7. ^ "History Of Baseball Uniforms In The Major Leagues". interpret.co.za. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕێکەوتی 2008-05-02 ھێنراوە. 
  8. ^ "The history of the baseball uniform at the National Baseball Hall of Fame". exhibits.baseballhalloffame.org. لە ڕێکەوتی 2008-05-11 ھێنراوە. 
  9. ^ "National Baseball Hall of Fame - Dressed to the Nines - Uniform Database". exhibits.baseballhalloffame.org. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی نیسانی ٢٠٠٨. لە ڕێکەوتی 2008-05-02 ھێنراوە. 
  10. ^ "History Of Baseball Uniforms In The Major Leagues". www.isnare.com. لە ڕێکەوتی 2008-07-15 ھێنراوە. 
  11. ^ "Baseball Uniforms of the 20th Century by Baseball Almanac". www.baseball-almanac.com. لە ڕێکەوتی 2008-05-02 ھێنراوە.