جامی ١ی کەنداوی عەرەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی ١ی کەنداوی عەرەبی
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێجامی کەنداوی عەرەب
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ1
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣ی نیسانی ١٩٧٠


جامی ١ی کەنداوی عەرەبی (بەعەرەبی: کأس الخلیج العربی ١)یەکەم پاڵەوانێتییە لە پاڵەوانێتییەکانی جامی کەنداو و لە شانشینی بەحرەین بەڕێوەچوو.[١] لەم پاڵەوانێتییەدا تەنھا چوار ھەڵبژاردە بەشداریان کردووە: بەحرەین و قەتەر و سعودیە و کووەیت و یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکە لە ٢٧ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان ھەڵبژاردەکانی بەحرەین و قەتەر دەستیپێکرد و یاری کۆتایی لە نێوان بەحرەین و کوێت لە ڕێکەوتی ٣ی نیسانی ١٩٧٠ ئەنجامدرا. ھەموو یارییەکان لە یاریگای نێودەوڵەتی عیسا تاون بەڕێوەچوون. ھەڵبژاردەی کوووەیت بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستھێنا. خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە پێشکەش بە یاریزانانی کووەیت جەواد خەلەف و محەممەد مەسعوود بە تۆمارکردنی کە سێ گۆڵ. خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە پێشکەش بە یاریزانی قەتەری خالد بلان کراو خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانییەتییەکە پێشکەش درا بە گۆڵپارێزی عەرەبستانی سعودیا ئەحمەد عید.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "بدأت في البحرين بـ4 منتخبات وغاب عنها العراق بسبب الحرب.. تعرف على تاريخ بطولة كأس الخليج لكرة القدم". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2023-01-15.
  2. ^ "الموقع الدائم لكأس الخليج العربي". web.archive.org. 2017-12-29. Retrieved 2023-01-15.