بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جاترە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جاترە ناوى زانستى (Thymus vulgaris) ئەزبوە (هەزیوە)، زامبوور، جەعتەری (کرماشان)، ئانوخ (کوردانی خوراسان) کوردى رۆژهەڵات و بەختیارى: ئاویشەن، ئۆشوم، ئۆرشوم, ئۆریشم، ناوی کۆمەڵێک ڕووەکە لە(بنەماڵەی Lamiaceae). ناوی گشتی (جاترە/ جەعتەر) و زامبورە.

بنەچەی باشووری ئەوروپایە لە ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاستەوە تا باشووری ئیتاڵیا. بەرزییەکەی تا ١٥-٣٠ سم (٦-١٢ ئینج) و پانییەکەی ٤٠ سم (١٦ ئینج) گەشە دەکات، ڕووەکێکی هەژگ باوی هەمیشە سەوزە و لە بن دارە و گەڵاکانی بچووک و بۆنخۆش و سەوزی خۆڵەمێشی و کۆمەڵێک گوڵی وەنەوشەیی یان پەمەیی لە سەرەتای هاویندا هەیە.

گیاى جاترە