تەندروستی مێشک/خەمۆکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەمۆکی تەندروستی مێشک یان نەخۆشی دەروونی ئەو نەخۆشییەیە کە کاریگەری ھەیە بەسەر ڕەوش و بیر و ھۆشی مرۆڤ، ھۆکەرەکانی ئەم نەخۆشییەش دەبنە ھۆی پەیدابوونی نیشانەکانی خەمۆکی، نیگەرانی دەروونی، شیزوفرینیا، وئاڵوودەی.

گومان لەھەبوونی تەندروستی مێشک دەبێتە ھۆی پەیدابوونی نەخۆشی دەروونی کە نیشان و ھۆکارەکانی کاریگەری دەکەنە سەر فشار و توانای جەستەی.

ھەروھا نەخۆشی دەروونی دەبێتە مایەی ڕەشبینی و نارەحەتی لە ژیانی ڕۆژانە، لە شوێنەکانی وەک قوتابخانە، شوێنی کارکردن، پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکان و … ھتد کە ئەم ھۆکار و نیشانانە کۆنترول دەکرێن بە خواردنی دەرمان یان چارەسەری دەروونی.

نیشانەکان[دەستکاری]

نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی دەگوردرێن، بەپشت بەستن بەو ھۆکارو باردۆخ و پرنسیپانەی کە کار لەسەر ھەست و ھۆش و ڕەفتاری مرۆڤ دەکات،

ئەمانەی خوارەوە ھەندێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەکەن:

  • ھەست کردن بە بێزاری و ناخۆشی
  • شەپرزەی بیرکردن و توانای لێکدانەوەی کەم
  • زۆری ترس و دلەراوکێ و ھەست کردن بە ھەڵە
  • گۆرینی خێرای ڕەوشی دەروونی
  • دوورکەوتنەوە لە کەسانی نیزیک و چالاکی ڕۆژانە
  • ماندووی، کەمی ھێز و توانا و کێشەی خەوتن
  • جیابوونەوە لە واقع و نیزیکبوون لە ژیانی خەیاڵی، تێکچوونی کەسایەتی
  • خۆنەگونجاندن لەگەڵ ژیانی ڕۆژانە
  • لێک تێنەگەیشتن لە باردۆخ و خەڵکی دەورووبەر
  • کێشەی مادە ھۆشبەرەکان
  • گۆرانکاری جەستەی
  • توورەی، ڕەفتاری دۆژمنانە یان توندوتیژی
  • بیرکردنەوە لە خۆکوشتن

ھەندێکجار نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە پرسێکی فیزیکی دەردەکەون وەک: ژانی گەدە، ژانی پشت، ژانی سەر… ھتد.

خەمۆکی[دەستکاری]

خەمۆکی بەربڵاۆترین نەخۆشی دەروونی دەست نیشانکراوە لە حاڵەتی خۆکوشتندا. ھەر کەسێک لە ئێمە جار جار ھەست بە خەمگینی، خەفەت، تەنیایی و نا ئارامی دەکات، بەڵام ماوەیەکە و چاک دەبێتەوە. بەڵام ئەوانەی کە ئەم ھەستانە لە لایان جێگیر دەبن و دەبنە ڕێگر و ئاستەنگ بۆ ژیانی سرۆشتی مرۆڤ، ئەو کاتە ئەو ھەستانە دەبنە ھەستی خەمۆکی و لە کۆتاییشدا ئەم ھەستانە دەبنە نەخۆشی خەمۆکی.

ھەندێک نیشانەکانی خەمۆکی[دەستکاری]

  • ھەموو ڕۆژێک، بە درێژایی ڕۆژەکە ھەست بە خەفەت و خەمگینی دەکات
  • حەزی لە ئەنجامدانی چالاکییە سرووشتییەکانی نامێنێت
  • کێشی لەش کەمدەبێتەوە، یانیش کێشەکەی زیاد دەبێت
  • زۆر دەخەوێت یان کەم دەخەوێت، ھەروەھا زوو لە خەو ھەلدەستێت
  • ھەمووکاتێک ھەست بە ماندووبوون و لاوازی دەکات
  • ھەست بە بێ بەھایی و بێ ئۆمێدی و گونەھباری دەکات
  • بەردەوام ھەست بە تۆڕەبوون و وروژاندن و نا ئارامی دەکات
  • توانای تەرکیزکردن و بڕیاردان و بیرکردنەوەی بەرامبەر شتەکان لاواز و کەمترە
  • بە بەردەوامی ھزر لە مردن و خۆکوشتن دەکات

کاتی پێویست بۆ دیتنی دکتۆر[دەستکاری]

کاتێک کەنیشانەکانی نەخۆشییەکە لەلات پەیدا بوو پێویستە سەردانی بنگەی تەندروستی بگرێت و چارەسەری وەربگرێت، چونکە ئەگەر نا باردۆخەکە چرتر دەبێت و کاتی چارەسەرکردنی ھێواشتر دەبێت.

ئەگەر ھزری خۆکوشتنت ھەبوو و بگاتە ڕادەی ئازاردان بە جەستەت، دەبێت داوای یارمەتی ڕێگری ئەم ڕێگانەوە:

  • پەیوەندی بکە بە فریاکەتنی ناوخۆی
  • پەیوەندی بکە بە پسپورانی نەخۆشییەکە
  • داوای یارمەتی بکە لە نێزیکترین بنگەی تەندروستی
  • خۆت بگەینە بە کەسێکی نێزیک لەبەر ئەوەی بیری خۆکوشتتن چارەسەرت ناکات دەبێت داوای یارمەتی وەربگری

ھۆکارەکان[دەستکاری]

بەگشتی نەخوشی دەروونی ئەو بیرورانەن کەکاریگەر دەبن بە ھوکاری جیاجیای دەرەکی و ژینگەی وەک:

  • تایبەتمەندی بۆماوەیی:

تەندروستی مێشک بە ھاوبەش لەگەڵ خوێنی کەس و کاری نزیک نەخۆشی دەروونیان ھەیە، ھەروەھا نەخۆشییە بۆ ماوەیەکان لەوانەیە مەترسی لەسەر ئەم نەخۆشییە بەرز بکاتەوە.

  • کاریگەری ژینگەی:

کاریگەری ژینگەی پێش لە دایک بوون، کارێگەری زۆری فشاری ژینگەی، باردۆخی ھەلئاوساو، ژەھراویەکان، خواردنی ئەلکھوڵ و دەرمانی ھۆشبەر لەکاتی منالدان کە ھەندێک جار دەبەستێتەوە لەگەڵ تەندروستی مێشک و تووشی نەخوشییەکە دەبێت

  • مێشکی کیمیای:
 دەمارەکان نیشانەکان لە مێشک وەردەگرن و دەگوازنەوە بەرەو بەشەکانی تری جەستە کاتێک کە توزی دەمارەکان تێکەڵ دەبن کیمیایی یەکان خراپ دەبن، سیسەتەمی دەمار و وەرگرەکان دەگۆردرێن و دەبێتە ھۆی خەمۆکی و بێزاری.

فاکتەری مەترسی[دەستکاری]

  • نەخۆش بۆماوەی
  • شەپرزەی لە باردۆخە جوراوجۆراکان وەک پرسەی دارایی یان مردنی کەسێکی نزیک
  • ناجێگری باری تەندروستی وەک نەخۆشی شەکر
  • نەخۆشیھنەویی لەئەنجامی مەترسی تەندوتێری
  • تووشبوون بە تراوما
  • بەکارھێنانی دەرمانی ئەلکھوڵ
  • دەستدرێژی کردن لەسەر منداڵ
  • کەمی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەرو ھاورێ
  • ھەبوونی نەخۆشی مێشک پۆشتی

ئاڵوودەبوون[دەستکاری]

لاوازبوون یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشی مێشکی، چارەسەرنەکردنی نەخۆشی دەروونی دەبێتە مایەی توندی، و کێشەی فیزیایی، بۆیە ئالوودەی وەیە سترێنەو، بە نەخۆشی مێشکی وەک:

  • کەمی کاتی ڕابواردن و خۆشی لە ژیان
  • کیشەی خێزانی
  • ئاستەنگی پەیوەندییەکان
  • جیاکردنەوەی پەیوەندییە کومەڵاتییەکان
  • کێشە لەگەڵ ماددە ھوشبەرەکانی ئەلکھوڵ
  • ھەبوونی کێشە لە شوێنی کارکردن
  • کێشەی دارایی
  • ئاوارەبوون و دەربەدەری
  • خۆ ئازاردان
  • نەخۆشی دل و نەخۆشییە تەندروستییەکانی تر
  • کەمی بەرگەکردنی لەش بۆ لاوازی و چارەسەر وەرگرتن

قەدەغەکردن[دەستکاری]

ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشی دەروونی وتەندروستی مێشکی، ئەگەر نەخۆشی دەروونیت ھەبوو دەبێت بەپەلە چاوەسەربکرێت و تاکو ورەیی و ڕێزی تاکەکەسی بەرز بکرێت و دەبێت بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ بیت وەکو ئەم خاڵانەی خوارەوە:

  • وریابوون لە دەرکەوتنی نیشانەکان:

پەیوەندی کردن لەگەڵ پزیشکی تاییبەتمەند بۆ زانینی ڕادەی نیشانەکان، دانانی پلان بۆ زال بوون بەسەر نیشانەکانی نەخۆشییەکە.

  • ھەبوونی تایبەتی پەرەپێدانی تەندروستی:

پشتگۆێ نەخستنی خواردنی دەرمان و وەرگرتنی تەندروستی.

  • وەرگرتنی یارمەتی لەکاتی پێویست:

لەوانەیە نەخۆشییەکە بەرەوخرابی بروات ئەگەر بە زووترین کات ڕەفتار وەرنەگرێت

  • پەرەپێدان بە خۆدی خۆت:

ئەمەش دەگرێت بە ھوبوونی نووستنێکی باش و خواردنێکی ڕێک و چالاکی ڕۆژانە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/mental-illness/symptoms-causes/syc-20374968

https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/depression/symptoms-causes/syc-20356007