تێڕامانەکان لە فەلسەفەی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تێڕامانەکان لە فەلسەفەی یەکەم نامیلکەیەکی فەلسەفییە نووسراوی فەیلەسووفی ڕاسیۆناڵیست ڕێنێ دێکارت کە ساڵی ۱۶۴۱ بڵاو بووەتەوە. ناوی تەواوی «تێڕامانەکان لە فەلسەفەی یەکەم، کە تێیدا ھەبوونی خوا و نەمریی گیان ئیسپات دەکرێ» -یە. لە ئەسڵا بە زمانی لاتین نووسراوە و، ساڵی ۱۶۴۷ لە ژێر چاودێریی دێکارت خۆیا، وەرگێڕاوە و کراوە بە فەڕەنسی. تێڕامانەکان یەکێ لە کاریگەرترین دەقە فەلسەفییەکانی مێژووە. کتێبەکە لە شەش تێڕامان پێک دێ و تیایا سەرەتا دێکارت دەسبەرداری ھەموو ئەو باوەڕانەی دەبێ کە ناتوانێ بەتەواوی لێیان دڵنیا بێ و، پاشان، ھەوڵ دەدا بناخەی ئەوەی دەکرێ بەدڵنیایییەوە بزانرێ، دابنێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]