تیۆریی خانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی کێشراوی پێکهاتەی خانەی تەپەدۆر لەلایەن زانا ڕۆبێرت هوک
وێنەی کێشراوی پێکهاتەی خانەی تەپەدۆر لەلایەن زانا ڕۆبێرت هوک

بیردۆزی خانە (بە ئینگلیزی: Cell Theory) نزیکەی (١٥٠) ساڵ تێپەڕی پێش ئەوەی زانایان دەست بکەن بە ڕێکخستنی تێبینیەکانیان ، ئەو تێبینیانەی ڕۆبێرت ھووک و ڤان لیڤینھۆک دەستیان پێکردبوو لە بیردۆزێکی یەکگرتوودا کە ناوی نرا بیردۆزی خانە.

ئەم بیردۆزە سێ بەند لە خۆ دەگرێت کە ئەمانەن :

  1. ھەموو زیندەوەران لە خانەیەک یان زیاتر پێکھاتوون.
  2. خانەکان یەکەی پێکھاتن و فەرمانی بنچینەین لە زیندەوەراندا.
  3. خانەکان تەنھا لە دابەشبوونی ئەو خانانەوە پەدا دەبن کە پێشتر ھەبوون.

سەرچاوە[دەستکاری]