تۆڕی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تۆڕی ئەمریکا یان یوو ئێس ئەی نێتوۆرک (بە ئینگلیزی: USA Network) کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە کە لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٧٧ دامەزراوە، و خاوەندارێتی کۆمپانیای ئێن بی سی ئینتەرناشناڵ دەکات، کە لقێکی کۆمپانیای کۆم کاستە. بەیەکێک لە گرنگترین کەناڵە کەیبڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەنرێت، تۆڕەکە کۆمەڵێک بەرنامەی ڕەسەنی تایبەت پەخش دەکات، ھەروەھا کەناڵەکە بەشداری کردووە لە بەرھەمھێنانی ژمارەیەک بەرنامەی ھاوبەش لە ئەمریکا. تا مانگی تەمموزی ٢٠١٥، ٩٥٬٥٦٧ ملیۆن ماڵ لە ئەمریکا (٨٢٫١٪ی ئەو ماڵانەی کە خاوەنی تەلەفزیۆنن) پەخشی تۆڕی ئەمریکایان وەردەگرت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bucholtz, Andrew (10 September 2018). "Nielsen coverage estimates for September see gains at ESPN networks, NBCSN, and NBA TV, drops at MLBN and NFLN". AwfulAnnouncing.com. Retrieved 2 November 2019.