تۆپەبەفر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵێک تۆپەبەفر

تۆپەبەفر تۆپێکە لە بەفر دروست دەکرێت. ئاسایی دروست دەکرێت بە ھەڵگرتنی ھەندێک بەفر لەنێو دەستەکان، و سووڕاندن و پەستانی بەفرەکە بەھۆی دەستەکانەوە، کە قەبارەکەی بەپێی گەورەییی دەستی کەسەکە دەردەچێت. بە گشتی ئامانجی دروستکردنی تۆپەفر بۆ بەکارھێنانیەتی لە یاریی شەڕەبەفردا، لەو یارییەدا تۆپەکان بۆ کەسانی بەرانبەر دەھاوێژرێن بە مەبەستی لێدانیان، بەڵام لێدانێک کە ئازاردەر نەبێت و نەبێتە ھۆی زیانپێگەیاندنی کەسی تۆپەبەفر بۆ ھاوێژراو.

تۆپەبەفری گەورەش دروست دەکرێت لەڕێی دانانی تۆپەبەفرێکی بچووک لەسەر زەویێکی بەفرگرتوو، و پاڵنان و خلۆرکردنەوەی تۆپەبەفرەکە بۆ یەکگرتنی لەگەڵ بەفری سەرزەوی، کە تا زیادتر تۆپەبەفرەکە خلۆربکرێتەوە و پاڵی پێوە بنرێت لەنێو بەفرەکە قەبارەکەی گەورەتر دەبێت. ئەم تۆپە بەفرە گەورانە بەزۆری بەکاردێن بۆ دروستکردنی بووکەبەفر (شێرەبەفرینە).

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]