کەندەسمە (تۆرەمە)
(لە تۆرەمەی کەندەسمەەوە ڕەوانە کراوە)
تۆرەمەی کەندەسمە یا کەندەسمان ئەو مەلانە دەگرێتەوە کە باریکەڵەن، باڵیان درێژ و نووک تیژە و کلکیان درێژە. دندووکیان باریک و تا ڕادەیەک خوارە، نێر و مێیان یەک جۆرە و لە کوناندا ھێلانە ساز دەکەن، زۆرتر زەرگەتە و ھەنگ دەخۆن، ھەر بەم بۆنەوە بە ھەنگ چنەش دەناسرێن. بریتین لە:
ناوەکان[دەستکاری]
- بە کوردی: ڕەنگاڵە، ڕەنگڕژە، ڕەنگڕێژە، قاژقاژ، کەنەسمە، کەناوەسمە، مێش خۆرە، مێش خۆرکە، واوەخورە، ھەنگ چنە، ھەنگە چینە، ھەنگە خۆرکە، ھەنگەخۆرە
- بە ئینگلیزی: Bee-eater
- بە عەرەبی: ورواریە
سەرچاوە[دەستکاری]
فەرھەنگی باڵندە - ئەحمەد بەحری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەندەسمە (تۆرەمە) تێدایە. |