تۆتاڵ ستەیشن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Total Station ئامێرێکی ڕووپێوی ئەلیکترۆنی ھەستیارە.[١][٢] لە یەکگرتن وپەیوەستکردنی دوو ئامێری ڕووپێوی پێکھاتووە تیۆدۆلایت (Theodolite) ئەلیکترۆنی کە بۆ پێوانی گۆشە بەکاردێت لەگەڵ ئامێری) دیستۆمات (EDM) (کە بەکاردێت بۆ پێوانی دوری لەگەڵ زیادکردنی یەکەی تۆمارو ھەڵگرتنی زانیاریMemory ) بەشێوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ پێوانی ماوە و گۆشەی زانیاریە ڕووپێویەکان و تۆمارکردن و ھەڵگرتنیان. وە بەپێچەوانەوە واتا دابەزاندنی زانیاری ڕووپێوی لە نەخشەکانەوە بۆ شوێنەکانیان لەپێگەدا٫ لەگەڵ پەرەسەندنی زانستدا کارگە بەناوبانگە بەرھەمھێنەرەکانی ئەم ئامێرە وەک Leica,Nikon,Topkon,Sokkia (پێشکەوتنی زیاتریان لە ئامێرەکەدا کردووە ودەتوانین بڵێن جۆری زۆر پێشکەوتوی بەرھەم ھاتووە کە بەدەرلە پێناسە سەرەتایەکەی بۆتە ئامێریکی زیرەکی ئەلیکترۆنی کە لەگەڵ تێپەڕبوونی چرکەکاندا کاری ئەم ئامێرە باری زیاتر دەگرێتە خۆی، بەجۆرێک کەزۆرکات بەزیادکردنی بەشێکی نوێی دیکە بۆ ئەم ئامێرە (بەزیادکردنی کەلەیەکی صحن ئەلیکترۆنی) ناوی ئامێرەکە دەگۆڕێت بۆ (Smart Station) و دەتوانێت پەیوەندی بکات بە مانگە دەستکردەکانەوە و شوێنی خۆی و زانیاریە وەرگیراوەکان لەسەرزەوی تۆماربکات٫ وەبواری کاری ئەم ئامێرە بەجۆرێک بەرفراوان بووە لە ئێستادا لەتوانایدا ھەیە کەزانیارە ئەندازیاریەکان بەشێوەی ھاوکێشەی زۆر ئاڵۆز وەک(3DFunction Line, Curve,) وەربگرێت و کاری لەسەر بکات کە پێشتر تەنھا زانیاریەکانی بەشێوەی خاڵ(Point) وەردەگیران و دەدرانەوە٫ Total Station لەئێستادا بۆتە ئامێری دەست بەسەرداگرتنی (Control)زۆربەی ئامێرە سەرەکیەکان پڕۆژەئەندازیاریەکان وەک گرێدەر و فاریشەی کۆنکرێت و فاریشەی قیر و تەرنەبول و چەندین ئامێری تری پێگەیی) بەھۆی زیادکردنی ئامێری (Radio Handle) و دانانی (Machine Guide) تێیاندا٠[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Total Stations". leica-geosystems.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-15.
  2. ^ "Total Stations | Trimble Geospatial". geospatial.trimble.com. Retrieved 2021-03-15.
  3. ^ Instruments, Allen; Marketing, Supplies (2020-07-16). "What is a Total Station and How Does it Work? | Allen Instruments". Allen Instruments and Supplies (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-15. ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.