تریاژ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Triage
تریاژ
نووسیندانیس تانۆڤیک
کاستکۆڵین فاڕێڵ
پاز ڤێگا
سێر کریستۆفەر لی
کێڵی ڕێڵی
برانکۆ دوریک
جامی سیڤیز
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەParallel Films
Hanway Films
ڕێکەوتی دەرچوون١٢ی ئاب، ٢٠٠٩، کەنەدا
٩ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٩،‌ ویلایەتە یەکگرتووەکان
١٣ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٩، ئیسپانیا
زمانئینگلیزی، بۆسنەیی
تێچوون٢٠ ملیۆن دۆلار (خەمڵێنراو)

تریاژ فیلمێکی درامییە باس لە کاریگەرییەرییە دەروونییەکانی جەنگ دەکات لەسەر ڕۆژنامەنووسێکی وێنەگر. چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی تریاژەوە وەرگیراوە کە سکۆت ئەندرسۆن لە ساڵی ١٩٦٢ نووسیویەتی. تریاژ بۆ یەکەمین جار لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ لە ڤیستیڤاڵی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا پەخشکرا و لە ١٣ی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵیشدا لە ڤیستیڤاڵی فیلمی ئەورووپی سڤیل لە ئیسپانیا پەخشکرا.

چیرۆکی فیلمەکە لە بارەی وێنەگرێکی ئیرلەندییە کە لە کوردستان لە کاتی شەڕی نێوان پێشمەرگە و حکومەت، ئەو وێنەگرە بە ھۆی وێنەکانییەوە دەیەوێت ھەواڵی کورد بگەیەنێت بە جیھان. سەبارەت بە دیمەنەکانی کوردستان، فیلمەکە لە وڵاتی ئسپانیا و لە ناوچەی (ئاڵیکانتی-Alicante) وێنە گیراوە، ئەو ناوچانە گرد و شاخەکانی زۆر بە کوردستان دەکات.

لەنێو فیلمەکەدا دوو ھونەرمەندی کورد بە ناوی کارزان شێرەبەیانی و موزەفەر شەریفی تیایدا بەشدارن. کارزان ڕۆڵی پێمەرگەیەکی بریندار ئەبینێت و موزەفەر شەریفیش ڕۆڵی یاریدەدەری پزیشک دەبینێت.

کاست[دەستکاری]

چیرۆک[دەستکاری]

ڕووداوی چیرۆکەکە باس لە گەشتی دوو وێنەگر دەکات لە ساڵی ١٩٨٨ چوونەتە باشووری کوردستان کە بە ناوچەی نائارام بەنێوبانگە. لەوێ ڕووداوی زۆر ناخۆشیان لە کوشت و بڕ و شەری نێوان پێشمەرگە و سەربازانی عێراقی دەبینن، لە پاش چەند ڕۆژێک لە مانەوەیان لەنێو پێشمەرگەدا و وێنەگرتنی دیمەنی شەڕەکانی نێوان پێشمەرگە و سەربازی ئێراقی وێنەگرەکان دەگەڕێنەوە. لەکاتی گەڕانەوەیان، دەیڤد (جامی سیڤیز) کە یەکێکە لە وێنەگرەکان بەر مینێک دەکەوێت و ھەردوو قاچی ئەپەڕێت. ماڕک (کۆڵین فاڕێڵ) کە لەبەر ھاوڕێکەی کوردستانی جێھێشت، دەیکاتە کۆڵی و چەندین سەعات بەڕێگاوە دەڕوات. کاتێک ئەگاتە ڕووبارێک و ھیچ شوێنێکی پەڕینەوەی نییە، ماڕک خۆی ھەڵ ئەداتە نێو ڕووبارەکە، بەڵام قۆڵی دەیڤدی لەھۆشچوو ملی ماڕک ئەگرێت و چیتر ماڕک ھەناسەی بۆ نادرێت، تا لەدواییدا کە خەریکە ھەردووکیان بخنکێن، ماڕک دەیڤد بەڕەڵا دەکات.

کاتێک ماڕک بەخەبەر دێتەوە، لەشی تێک شکاوە و لای پێشمەرگەکانە. دکتۆر تاڵزانی پێی ئەڵێت کە لە کەنار ڕووبارێک دۆزیویانەتەوە. ماڕک بە برینداری دەگەڕێتەوە ئیرلاند. بەڵام لە خێزان و ھاوڕێکانی ئەشارێتەوە کە دەیڤد مردووە و چۆن ئەم لە ئاوەکەدا بەڕەڵای کردووە، بەڵکو پێیان ئەڵێت کە دەیڤد نەگەڕاوەتەوە و لە ڕەواندوزە. بۆیە ماڕک تووشی حاڵەتێکی دەروونی خراپ دەبێت، بەڵام سەرەنجام لە کۆتایی فلیمەکەدا بەسەر خۆیدا زاڵ دەبێت، سروشتی دەبێتەوە و ڕاستییەکە دەدرکێنێت و تێدەگات کە دەبێت مرۆڤ ئەو ناخۆشیانە فەرامۆش بکات..

فلیمەکە تەکنیکێکی زۆر ھونەری تیا بەکارنەھێنراوە، بەڵام چەند بەش لە دایلۆگ و دیمەنەکانی قابیل بیرھێنانەوەیە. دکتۆری پێشمەرگەکان، تاڵزانی، ھەر پێشمەرگەیەک کە دەزانێت برینەکەی قابیل چارەسەر نین، بەدەستی خۆی گوللەی ڕەحمەیان پێوە دەنێت و دەیانکوژێت و فاتیحاشان بۆ دەخوێنێت. ھەر ئەو دکتۆرە، پێشمەرگە بەو کەسە نابینێت کە بەرەو ڕووی مەرگ دەبێتەوە، ھەر کە مەرگ نزیک دەبێتەوە لێی ڕادەکەن..

کۆتایی فلیمەکە بە بەوتەیەکی فەیلەسووفی یۆنانی، پلانتۆن کۆتایی دێت کە دەڵێت 'تەنھا مردووەکان کۆتایی جەنگیان دیوە'.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ماڵپەڕی سبەی، ئەکتەرێکی‌ کورد لە فیلمی TRIAGE دا ڕۆڵ دەبینێت. خوێندنەوەی ٢٥-١٠-٢٠٠٩
  2. Internet Movie DataBase، Triage (٢٠٠٩)/