ترشەباران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ترشە بارانەوە)
Jump to navigation Jump to search
کرداری بەیەکداچون لە ترشە باران (تەنھا SO2 لەگەڵ NOx گرینگە بۆ ڕوودانی ترشە باران)
ھەورەکانی ترشە باران گەشە دەکەن بە فرێدانی SO2 لە کارگەکانەوە، وەک لەو دورگەیەدا دیارە .

ترشەباران (بە ئینگلیزی: Acid rain) جۆرێکە لە باران یان ھەر جۆرێکی تری نیشتن کە بە شێوەیەکی دەگمەن ترشە، واتا ئاستێکی بەرزی ھەیە لە ھایدرۆجین ئایۆن (ph نزمە).[١] ئەمە دەکرێت کاریگەری زیانبەخشی ھەبێت لەسەر ڕوەک، گیانەوەری ئاوی و ژێرخانی وڵات. ترشە باران بەھۆی دەرچوونی دوانە ئۆکسیدی گۆگرد و ئۆکسیدی نایترۆجین ڕودەدات، کە کارلێکدەکەن لەگەڵ گەردەکانی ئاو ترش بەرھەم دێنن. ھەندێک حکوومەت ھەوڵیانداوە لە ساڵی ١٩٧٠ کان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی دوانە ئۆکسیدی گۆگرد و ئۆکسیدی نایترۆجین بۆ ناو بەرگە ھەوا و لەم ئیشەدا سەرکەوتوو بوون. ئۆکسیدی نایترۆجین بە شێوەی سروشتیش دروستدەبێت بەھۆی ھەورە بروسکە و دوانە ئۆکسیدی گۆگردیش بەھۆی تەقینەوەی بورکانەوە دروستدەبێت. دەرکەوتووە کە ترشە باران کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر دارستانەکان، ئاوی شیرین، خاک، کوشتنی مێروو، بوونەوەرە دەریایییەکان، دەبێتە ھۆی توێکڵ بوونی بۆیە، داخورانی پێکھاتە پۆڵایییەکان وەکو پرد، گۆڕانی تەلارە بەردینییەکان و پەیکەرەکان ھەروەھا بوونی کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ.[٢]

SO3 (g) + H2O (l) → H2SO4 (aq)

دیاردەی سروشتی[دەستکاری]

دیاردەی سروشتی بنچینەیە بۆ دروستبوونی ئەو گازانەی کە دەبنە ھۆی دروستبوونی ترش بۆ ناو بەرگە ھەوا دەرھاویشتن لە چیا ئاگرینەکانەوە بۆ نموونە دەمی ئاگر پرژێنی (لاگونا کالیێنتێ)سەر چیا ئاگرینی (پۆواس)ڕێژەیەکی زۆری ترشە باران و تەم بەرھەم دێنێت کە ph ی نزیکی ٢ دەبێتەوە، کە دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ھەر سەوزایییەک لە ڕووبەرێکی دیاریکراوی نزیک ئەم شوێنە و دەبێتە ھۆی خورانی چاو و سییەکانی دانیشتووانی نزکی چیا ئاگرینەکە. گازە ترش بەرھەمھێنەکان ھەروەھا دروستدەبن لەلایەن کرداری بایەلۆجی کە ڕودەدەن لەسەر خاک ولە زۆنگاوەکان و لە زەریاکان. سەرچاوەی بایەلۆجی سەرەکی ئاوێتەی گۆگرد دایمێسیلی سۆلفایدە.[٣]

. ترشی نایترۆجین بۆ ژیانی ڕوەک، کە بەرھەمدێت بەھۆی چالاکی کارەبای لە بەرگە ھەوا وەکو ھەورە بروسکە.

ترشی نیشتوو ھەزار ساڵ لەمەو پێش دۆزراوەتەوە لە سەھۆڵ بەندی بەشە دورەکانی گۆی زەوی.

. خاکی دارستانی داری سنەوبەر بەشێوەیەکی گشتی ترشن بەھۆی شیبونەوەی گەڵاکانی سنەوبەر.[٤]

چالاکی مرۆڤ[دەستکاری]

کارگەی خەڵوز شوێنی بەرھەم ھێنانی گاڤن لە ۆھیۆ .

ھۆی سەرەکی ترشە باران گۆگرد و ئاوێتەی نایترۆجینە لە سەرچاوەی مرۆڤەوە، وەک دروستکردنی کارەبا، ئاژاڵداری، کارگەکان و ئۆتۆمبێل. بەرھەمێنانی کارەبا لەڕێگەی خەڵوزی بەردین یەکێکە لە گەورەترین ھۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە کە بەرپسە لە ترشە باران. گازەکان دەتوانن بە سەدان کیلۆمەتر ھەڵبگیرێن لە بەرگەھەوادا پێش ئەوەی بگۆڕدرێن بە ترش و بنیشن. لەڕابردوودا، کارگەکان دەرچەیەکی کورتیان ھەبوو بۆ دەرکردنی دووکەڵ بەڵام ئەمە کێشەی زۆری دروست دەکرد، لەبەر ئەمە ئێستا کارگەکان دەرچەی درێژتریان ھەیە، بەڵام دەرھاویشتن لەم دەرچە درێژانەوە دەبنە ھۆی ئەوەی دووکەڵەکان زیاتر بڕۆن بە ناو بەرگە ھەوا کە دەبێتە ھۆی زیانی ژینگەیی بەرفراوان.[٥]

کرداری کیمیایی[دەستکاری]

سووتانی سوتەمەنی دوانە ئۆکسیدی گۆگرد و ئۆکسیدی نایترۆجین بەرھەم دێنێت کە دەگؤردرێن بۆ ترشی گۆگرد و ترشی نایترۆجین.

کیمیایی قۆناغی گاز[دەستکاری]

لە قۆناغی گازدا دوانە ئۆکسیدی گۆگرد کارلێک دەکات لەگەڵ ھایدرۆکسیلی بنەڕەتی:

SO2 + OH· → HOSO2

بەدوایدا:

HOSO2· + O2 → HO2· + SO3

لەکاتی ھەبوونی ئاو، سیانە ئۆکسیدی گۆگرد(SO3) دەگۆڕدرێت بە شێوەیەکی خێرا بۆ ترشی گۆگردی:

ئۆکسیدی نایترۆجین لەگەڵ ھایدرۆکسیل کارلێکدەکەن بۆ دروستبوونی ترشی نایترۆجین:

ئەو کردارە پیسبوونی ھەوا نیشان دەدات لە دەوروبەر و ئەو ناوچانە نیشان دەدات کە سوورەکە تێیدا ئەنجام دەدرێت.

NO2 + OH· → HNO3

کیمیایی دڵۆپە ھەورەکان[دەستکاری]

کاتێک ھەور ھەیە، ڕێژەی لەدەستدانی SO2 خێراترە وەک لەوەی کە بە قۆناغی گازی دەتوانرێت ڕوونبکرێتەوە، ئەمە بەھۆی کارلێکردنە لەگەڵ دڵۆپەئ ئاوی شلدا.

ھایدرۆلایسیس

دوانە ئۆکسیدی گۆگرد لەناو ئاودا دەتوێتەوە ھەروەک دوانە ئۆکسیدی کاربۆن، ھایدرۆلایسیس لە زنجیرەیەک ھاوکێشەی کارلێکردندا:

SO2 (g) + H2O ⇌ SO2·H2O

SO2·H2O ⇌ H+ + HSO3

HSO3 ⇌ H+ + SO32−

ئۆکساندن

ژمارەیەکی گەورەی کارلێککردنی ناو ئاو ھەیە کە گۆگرد و ئۆکسجین کارلێکدەکەن، گۆگرد لە S(IV) دەگۆڕێت بۆ S(VI)، کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ترشی گۆگردی. گرنگترین کارلێکردنەکان لەگەڵ ئۆکسجین ئەوانان کە لەگەڵ ئۆزۆن (سێ گەردیلەی ئۆکسجین)، پێرۆکسایدی ھایدرۆجین، ئۆکسجین ڕوودەدەن.

ترشە نیشتن[دەستکاری]

نیشتنی تەڕ[دەستکاری]

نیشتنی تەڕی ترشەکان کاتێک ڕوودەدات کە ھەر جۆرێکی بارین (باران، بەفر، و ھەروەھا) کە ترش لە بەرگەھەواوە لادەبات و دەیگەیەنێتە سەر ڕووی زەوی. ئەمە دەبێتە ھۆی نیشتنی ترشەکان کە دروستبوون لەناو دڵۆپە ئاوەکان یان بەھۆی بارین کە دەبێتە ھۆی لابردنی ترشەکان لە ھەورەکان یان لەژێر ھەورەکان. لابردنی تەڕی گاز و تۆزبا گرنگییەکی زۆیان ھەیە لە نیشتنی تەڕی ترشەکان.

نیشتنی وشک[دەستکاری]

نیشتنی ترش ھەروەھا بەڕێی نیشتنی وشکیش ڕوودەدات لەکاتی نەبوونی بارین. ئەمە دەتوانێت بەرپرس بەت لە ٢٠٪ بۆ ٦٠٪ ی کۆی گشتی ترشە نیشتن. ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە تەنۆلکەکان و گازەکان بە زەوی و ڕوەک و ڕووی دیکەوە دەنووسێن.

کاریگەری زیانبەخش[دەستکاری]

دەرکەوتووە کە ترشە باران زیانبەخشە بۆ دارستانەکان و ئاوە شیرینەکان و خاک و کوشتنی مێروەکان و ژینگە ئاوییەکان ھەروەھا ھەبوونی زیان لەسەر تەلار و باڵەخانەکان لەگەڵ کاریگەری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

گیانلەبەری ئاوی و ڕووی دەریاکان[دەستکاری]

(Ph)ی نزم و بەرزی ڕێژەی ئەلەمنیۆم لە ئاوی سەر ڕووی زەوی لە ئەنجامی ترشە باران زیانی گەورە دەگەیەنێت بە ماسی و ئاژەڵە ئاوییەکانی دیکە. لە (Ph)ی کەمتر لە ٥ گەرای ماسی ناتروکێت و لە (Ph)ی نزمتر ماسی گەورەش ئەگەری مردنی ھەیە. کاتێک کە دەریاچەو ڕووبارەکان ترشتر دەبن جۆراوجۆری ژینگەیی کەم دەبێتەوە. ترشە باران زۆرێک لە ژیانی مێروەکان و چەندین جۆر ماسی لەناو بردووە.

گڵ و خاک[دەستکاری]

زیندەوەرزانی و کیمیاگەری گڵ و خاک زیانی زۆری بەردەکەویێت بەھۆی ترشە باران. ھەندێک میکرۆب ناتوانن بەرگەی نزم بوونەوەی (Ph)ی زۆر بگرن و دەمرن. ئەنزیمەکانی ئەم میکرۆبانە دەگۆڕدرێن کەچیتر ناتوانن کار بکەن و دەمرن بەھۆی ترش بوونی ژینگەکە. ئایۆنی ھایدرۆنیۆم لە ناو ترشە باران ھەندێ ژەھری وەک ئەلەمنیۆم دەبزوێنن، کە وادەکات زۆربەی پێکھاتە خۆراکییەکان بەکەڵک نەمێنن وەک مەگنیسیۆم.

کاریگەرییەکانی ترشە باران بەسەر گژوگیاکان. لە دارستانی سێگۆشەی ڕەش لە ئەورووپا .

ترشبوونی زەریاکان[دەستکاری]

ترشە باران زیانی کەمتری ھەیە لەسەر دەریاکان. ترشە باران وادەکات phی زەریاکان دابەزێت کە دەبێتە ھۆی قورسبوونی ژیان بۆ ھەندێک جۆری ئاژەڵە زەریایییەکان لە دروستکردنی ئێسکەپەیکەری دەرەکی کە پێویستیانە بۆ ژیان. ئەگەر ئەمانە دروست نەبن ئەوە خۆراک بۆ زۆربەی ئاژەڵە ئاوییەکان نامێنێت و دەبێتە ھۆی مردنیان.

کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ[دەستکاری]

ترشە باران بەشێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەری نییە لەسەر ژیانی مرۆڤ. ترشی ناو ئاوی باران زۆر کەمە بۆ ئەوەی زیانی ڕاستەوخۆی ھەبێ. تەنۆلکە بچووکەکان کە ھۆکاری ترشە بارانن (دوانە ئۆکسیدی گۆگرد، ئۆکسیدی نایترۆجین) کاریگەری زیان بەخشیان ھەیە، بە زۆربونیان دەبنە ھۆی زیان گەیاندن بە دڵ و سییەکان توشی نەخۆشییان دەکەن.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ US EPA, OAR (2016-02-09). "What is Acid Rain?". US EPA. Retrieved 2021-03-25.
  2. ^ "acid rain | Definition, Causes, Effects, & Formulas". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2021-03-25.
  3. ^ "Acid Rain". Environment. 2019-02-28. Retrieved 2021-03-25.
  4. ^ "Acid Rain and Water". www.usgs.gov. Retrieved 2021-03-25.
  5. ^ "Acid Rain: An Overview". Alabama Cooperative Extension System. Retrieved 2021-03-25.
  6. ^ July 2018, Alina Bradford-Live Science Contributor 14. "Acid Rain: Causes, Effects and Solutions". livescience.com. Retrieved 2021-03-25.