تای خوێنبەربوون
تای خوێنبەربوون کە پێیشی دەگوترێ تای خوێنبەربوونی کریمیا و کۆنگۆ (CCHF) نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.[١] نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری ماسولکە، ژانەسەر، ڕشانەوە، سکچوون و خوێنبەربوونی ژێر پێست، سەرەنجام شینبوونەوەی پێست.[١] نیشانەکان لەماوەی کەمتر لە دوو ھەفتە لە بەرکەوتنی سەرچاوەی نەخۆشییەکەوە دەردەکەون.[١] نەخۆشییەکە، لە بارە سەختەکەیدا، دەشێ ببێتە ھۆی سستیی جەرگ.[١] ئەو نەخۆشانەی وا لە نەخۆشییەکە قوتاردەبن، بەگشتی پێویستیان بە دوو ھەفتە، لەسەرھەڵدانی نیشانەکانەوە، دەبێ بۆ چاکبوونەوە.[١]
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی «گەنە»یان بەرکەوتنی خوێن، دەردراوەکانی جەستە، ئەندام یان شلەکانی تری جەستەی کەس یا ئاژەڵە تووشبووەوە بڵاودەبێتەوە.[١] ئاژەڵداران، کارمەندی کوشتارگەکان و ئەوانەیش کەوا لە نزیکەوە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵدا ھەیە ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە یەکجار زۆرە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ت ج چ «Crimean-Congo Haemorrhagic Fever». World Health Organization. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.