بەکارھێنەر:Shahid tahir/تووشبوانی کۆرۆنا ڤایرۆس لە کوردستان ٢٠٢٠: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «پەڕگە:Iraqi Kurdistan on world map.png|وێنۆک|نەخشەی کوردستان ناوچەی تووشبوو بە کۆرۆنا لەسەر نەخ...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٣٥، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠

نەخشەی کوردستان ناوچەی تووشبوو بە کۆرۆنا لەسەر نەخشەی جیهانی

بەپێی ئاماری فەرمی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایتەوە رێژەی کەسانی تووشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ هەتا ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ژمارەیا ٤٠ کەسە، رێژەی چاکبوووە ١٢ کەسە.

رێکارەکانی دژی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

لە کۆتاییەکانی مانگی شووباتی ساڵی ٢٠٢٠ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شیوەی فەرمی رووبەرووبونەوەی دژی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و رێکارەکانی گرتەبەر، رێکارەکان هەتا ئێستا بەو شێوەیەن:

  • ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠: رێکاری و پشکنین لە هەموو خاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان
  • ٢٥ی شووبات٢٠٢٠: دەستپێکردنی پشووی بەهارە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
  • ڕاگرتنی گەشتی عومرەکارانی کوردستان لۆ وڵاتی سعودیا
  • ٢٥ی شووباتی ٢٠٢٠: داخستن و لێپێچینەوە لە هەر کافتریا و خواردنگەیەک کە نێرگەلە یان هەر کارێکی نا تەندروست هەبێ لە شوێنەکە
  • ٤ی ئازاری ٢٠٢٠: ڕاگرتن و نەخوێندنی ووتاری هەینی و نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەفتەکان
  • ٢٠ی شووبات؛ کەرەنتین کردنی گەشتیار و هاوڵاتیانی گەڕاوە لە وڵاتانی بیان لۆ هەرێمی کوردستان
  • کردنەوەی سەنتەرێک لە هەولێر و نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی
  • ڕاگرتنی سەرجەم ڤستیڤاڵی وەرزشی و ئاینی و نەتەوەیی و زانستی لە هەرێمی کوردستان
  • ١١ی ئازار: ڕاگرتنی هاتوچۆ لە نێوان شارەکانی کوردستان
  • ١٣ی ئازار: بریاردانی ڕاگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی لۆ ماوەی ٤٨ کاتژێر
  • ١٣ی ئازار: داخستنی شوێنە گەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستان
  • ١٥ی ئازار: ڕاگرتنی هاتوچۆ لە نێو قەزا و ناحیەکانی کوردستان
  • ١٥ی ئازار: حکومەت هەر کەسێک دەگەرێنێتەوە کە لە دەرەوەی وڵات دێنەوە هەرێمەکە
  • ١٥ی ئازار: بریاردا بە درێژکردنەوەی ٧٢ کاتژێر لە قەدەغەی هاتوچۆ
  • ٢٠ی ئازار: ڕاگەیاندنی کەمپینی #بەیەکەوە_بەهێزترین لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حاڵەتی تووشبووان و تەندروستی

یەکەم حاڵەتی تووشبوو لە کوردستان ٤ کەس بوون لە شاری کەرکووک وە خرانە ژێرچاودێری تەندروستی هەر لەو کاتەوەش حکومەتی هەرێم رێکارەکانی دەستپێکرد بە ئامانجی رێگریکردن لەو پەتایە لە هەرێمەکە ئامارەکانی تووشبوون:

  • ١ی ئازاری ٢٠٢٠: راگەیاندنی ٤ حالەتی توشبوو بە کۆرۆنا لە سلێمانی
  • ٢ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە حالەتێکی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرایە
  • ٤ی ئازار: یەکەم حالەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
  • ٤ی ئازار: حالەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا.
  • ٥ی ئازار: دوو حالەتی تووشبوو لە سلێمانی تۆمارکران
  • ٦ی ئازار: وەزارەتی تەندر٣وستی عێراق رایەگەیاند کە حالەتێکی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکرایە.
  • ٦ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند.
  • ٧ی ئازار: حالەتێکی دیکە تووشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا.
  • ٨ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان: سێ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
  • ٩ی ئازار: تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا
  • ١٠ی ئازار : وەزارەتی تەندروستی: قوتابییەکی 25 ساڵان لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٠ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١١ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: کوڕێکی 32 ساڵان لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١١ی ئازار: وەزارەتی تەندروستی: دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران
  • ١٣ی ئازار: حالەتێکی تر کە پزیشکێکە لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٣ی ئازار: حەوت تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران
  • ١٣ی ئازار:وەزارەتی تەندروستی: کەسێک لە هەڵەبجە تووشی کۆرۆنا بوو
  • ١٥ی ئازار هەتا ٢٠ی ئازار: ١٢ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بونەوە، لە بەرامبەردا ١١ حالەتی تووشبوون تۆمارکرا کە لە ١٩ی ئازاردا یەکەم حالەتی توشبوون لە شاری دهۆک بوو.

بەستەرە دەرەکیەکان

سەرچاوە