سیستم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٣٠: ھێڵی ٣٠:
== لینکی دەرەکی ==
== لینکی دەرەکی ==
* [http://www.physicalgeography.net/fundamentals/4b.html ''پێناسەکانی سیستەمەکان و مودێلەکان''] '''(ئینگلیزی)'''
* [http://www.physicalgeography.net/fundamentals/4b.html ''پێناسەکانی سیستەمەکان و مودێلەکان''] '''(ئینگلیزی)'''

[[پۆل: سیستەمەکان]]
[[پۆل: زانستی سیستەمەکان]]
[[پۆل: تیۆریی سیستەم]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:١٠، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤

سیستەم (لە یۆنانییەوە: σύστημα سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە پێکھێنەگەلی کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن. [١]

سیستەمەکان تایبەتمەندیگەلێکیان ھەیە، لەوانە:

  • پێکھاتە، پێکھاتەکەشیان بەھۆی پێکھێنەکانیان و چۆنێتیی ئاوێتەبوونیان پێناسە دەکرێ.
  • ئاکار، ئەمەش داگری تێکردن، پێوەئاژۆتن و بەرھەمنێنانی ماک، وزە، زانیاری، یان داتایە.
  • پێوەندیی ناوەکی (interconnectivity): بەشە جۆراوجۆرەکانی سیستەم لەنێوان یەکترا پێوەندیی کاری و پێکھاتەیییان ھەیە.

لەوانەیە زاراوەی سیستەم ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێساش بدا کە زاڵن بەسەر پێکھاتە و/یان ئاکاردا.

چەمکەکانی سیستەم

دەوراندەور و کەوشەن

بیردۆزی سیستەمەکان جیھان وەکوو سیستەمێکی ئاڵۆز دەبینێ کە بەشەکانی بەستراون پێکەوە. ئێمە سیستەم بە پێناسەکردنی کەوشەنیەوە دەستنیشان دەکەین؛ ئەمە بە واتای ئەوە دێ کە کام بوونەوەرگەل لە ناوەوەی سیستەمن و کام بوونەوەرگەل لە دەرەوەن و دەکەونە دەوراندەورەوە. پاشان بۆ تێگەیشن لە سیستەمەکە و پێشبینیکردنی ئاکار و ڕەفتاری، نموونەگەلی سادەی لێ دروست دەکەین (پیان دەوترێ مودێل). لەوانەیە ئەم مودێلانە پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستەمەکە پێناسە بکەن.

سیستەمگەلی خۆڕسک و دەسکرد

سیستەمەکان دوو جۆرن: خۆڕسک و دەسکرد (داڕێژراو). لەوانەیە سیستەمە خۆڕسکەکان ئامانجێکی ئاشکرایان نەبێ بەڵام دەرچووکانیان دەکرێ وەکوو مەبەست و نیازیان چاویان لێ بکرێ. سیستەمە دەسکردەکان بۆ مەبەستێکی تایبەت دروست دەکرێن. پێویستە بەشەکانیان پێوەندییان ھەبێ؛ پێویستە ئەو بەشانە بۆ "کارکردن وەکوو یەک بوونەەر" داڕێژرابێتن.

ژێرسیستەم

ژێرسیستەم یا بنسیستەم بە سیستەمێک دەوترێ کە خۆی پێکھێنەیەک بێ لە سیستەمێکی تر.

نژیاروانیی سیستەمەکان

نژیاروانیی سیستەمەکان (Systems architecture) داڕشتنی چەمکێکە بۆ ناساندنی پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستەم.

سەرچاوەکان

لینکی دەرەکی