بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاھیر سەعید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاھیر سەعید

تاھیر سەعید :(١٩٢١ - ١٩٨٩) باوەڕپێکراوێکی فرۆشتنی گۆڤاری «گەلاوێژ» و بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئوولا بوو.

سەرەتای ژیان و خوێندنی

[دەستکاری]

تاھیر کوڕی سەعید و ناسناوی بنەماڵەکەی (طارِفیَن)ە، لە ساڵی ١٩٢١ لە گەڕەکی (بەفری قەندی)ی شاری کۆیە ھاتووەتە دنیاوە، ساڵی ١٩٢٦ لە تەمەنی پێنج ساڵیدا خراوەتە قوتابخانەی ئوولا. قۆناغی ناوەندیی لە کەرکووک و خانەی مامۆستایانی سەرەتاییی لە ساڵی ١٩٣٧ لە بەغدا تەواوکردووە. ساڵی ١٩٤١ بە مامۆستا دامەزراوە لە شاری کۆیە.[١][٢]

چالاکیی سیاسی

[دەستکاری]

کە (پارتی دیموکراتی کورد) پێک ھێنراوە، بووە بە ئەندام. ساڵی ١٩٤٩ گواستراوەتەوە بۆ شاری ھەولێر و تا ١٩٥٢ لەوێ بووە. پاشان براوەتەوە بۆ کۆیە و لە ١٩٥٣یشدا گواستراوەتەوە بۆ (دیانە).[١][٢]

بەڕێوبەرایەتی

[دەستکاری]

لەبەر سەرکەوتووییی لە ھەردوو بابەتی زمانی ئینگلیزی و بیرکاریدا، حکوومەت ناردوویە بۆ خولێکی پەروەردەیی لە زانکۆی ئەمریکاییی لە وڵاتی لوبنان. لە ١٩٥٧ گەڕاوەتەوە بۆ کۆیە. باوەڕپێکراوێکی فرۆشتنی گۆڤاری «گەلاوێژ» بووە لە شاری کۆیە. لە ١٩٦٤ بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئوولا. لە ١٩٧١ خانەنشین بووە.[١][٢]

کۆچی دوای

[دەستکاری]

لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩ کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 دوو لاپەڕەی دەستخەتی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی بەڕێز سامی.
  2. 1 2 3 4 گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم) ژیاننامە و پێڕست، ل 7959 - 7960، ئامادەكردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی.