بە دیزڵ کردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Modern[بەستەری مردوو] diesel multiple unit next to a steam locomotive at Carmarthen railway station in 2007

بە دیزڵ کردن بریتییە لە گۆرینی ھەر جۆرێک لە سوتەمەنی وەک (گازۆلین یان بزوینەری ھەڵمی) بۆ دیزڵ لە ئۆتۆمبێلەکاندا کە ئەمەش مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سالی ١٩٣٠کان بۆ ١٩٦٠کان

گواستنەوەی ئاو[دەستکاری]

بزوینەری دوو قۆناغی دیزڵ داھێننرا لە ساڵی ١٩٢٢ و ھەتا ئێستاش بە کاردێت لەبەر ئەوەی چوستییەکی زۆری ھەیە کە ١٠٠٠٠٠ ھێزی ئەسپی و چوستی گەرمی لە سەدا ٥٠یە. لە ساڵی ١٩٢٥ بزوینەری ھەلمی گەیشتە بەڵام لە ساڵی ١٩٥٠کان لە سەدا ٥٠ ی بازاری داگیرکرد.

گواستنەوە بە شەمەندەفەر[دەستکاری]

لە شەمەندەفەردا بە دیزڵ کردن بە کاردێت لە جیاتی مۆتۆری کارابیی و بزوینەری ھەلمی، ئەم کارەش لە سالی ١٩٣٠کان و کراوە و ئێستاش بەکاردێت

سوودەکانی بۆ شەمەندەفەر[دەستکاری]

زیادکردنی کێشی خەرجییەکەی کەمترە، و زیاکردنی چوستی و باشییەکەی. بەکارھێنانی لە وەبەرھێنانی سکەی شەمەندەفەر دیزل خەرجییەکەی زۆرترە بۆ ھەر ھۆرسپاوەرێک، لەگەڵ ئەوەشدا، بەکار خستنیان و خەرجیی پشتگیری زۆر خوارووتر بوون بەڵام چاک کردنەوەی پشکنین و ھێشتنەوە زۆر بڵندتر بوون. ژێرخان تا پشتگیری دیزل بکات زۆر سادەترە و خەرجی کەمتر. دیزڵ سوتەمەنی کەمتری دەوێ پێویستی بە کەسێک نییە بۆ ئەوەی بەردەوام لەگەلی بێت وەک بزوینەری ھەڵمی کە بەردەوام پێویستی بە کەسێکە بۆ ئەوەی خەلووز بکاتە ژووری سووتان. پێکردنی بزوینەری ھەلمی بۆ پلەی گەرمییەکی دیاریکراو پێویستی بە کەسێکی پسپۆر و شارەزا ھەیە بەڵام دیزڵ زۆر ئاسانترە بۆ پێکردن و کوژاندنەوە و کاتی کەمتریشی دەوێت ئامادەبون.

ھەروەھا سوودیان ھەیە لە خزمەتکردنی نووشتانەوە، زیاتر وردترە بۆ بەرھەم ھێنانی ھێز، کە کۆنترۆل سیستەمێکی ھەیە دەتوانێ چەند شتێک پێکەوە ئەنجام بدات، بزوینەری ھەڵمی پێویستی بە گرووپێک لە کەسی شارەزا ھەیە، مەوودای چوستی دیزڵ لە خێرای بزوینەری جیاوازدا زۆر بەرزترە لە بزوینەری ھەڵمی، خێرای بزوینەری ھەڵمی ھەدسۆن باشە بەڵام تەنھا بۆ یەک مەرج بۆ خێرایی زۆر بەرز،

لە سەرەتادا دیزڵ بەھێزتر نەبوو لە بزوینەری ھەڵمی لەنێوان ١٩٣٠ بۆ ١٩٥٠ کە بزوینەری ئەوکات لەگەڵ ئەم سەردەمەدا ٢٫٥ ئەوەندە ھێزەکەی زیاد بووە کە لە کۆتایییەکانی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

دیزڵزەیشن دەتوانرێت بەدەست بھێنرێت بەبێ ھیچ گۆڕانکارییەکی گەورە لە سکەکان کە خەرجی کەمترە لە بە کارەبایی کردن، ھەرچەندە لەکاتێکدا کە گەورەتر بێت خەرجی زیاترە لە بە کارەباکردن. چوستی و خێرای زۆر لە بەکارەباییکردن زۆرترە، گرنگییەکی زۆرە و سیستەنی کارەبایی لەلایەن ھەموو جیھانەوە پەسەندکراوە لەبەر بێدەنگییەکەی وەکو وڵاتانی باکووری ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا.

ھێلی شەمەندەفەری ڕۆژئاوای گەورە ناسێنرا لە ساڵی ١٩٣٠ و یەکەم ھێلی سەرەکی بەریتانیا دروست کرا لەلایەن لەندەن میدلان و ھێلی شەمەندەفەری سکۆتلەندی لە ساڵی ١٩٤٧ بەڵام جیاواز لە شوێنەکانی تری جیھان بە بزوینەری ھەلمی کاری نەدەکرد.

دواھەمین شەمەندەفەری بزوینەری ھەڵمی کە دروست کرا لەلایەن بەریتانیا لە ساڵی ١٩٦٠ بە ناوی (ئەستێرەی ئێوارە) پاشان بەمدواوە بەتەواوی شەمەندەفەرەکان گۆران یان بۆ دیزڵ یان کارەبایی، لە ھێلی شەمەندەفەری ئێرلەندای باکوور بزوینەری ھەڵمی بەتەواوی نەما ھەمووی بووە دیزڵ لە ساڵی ١٩٧٠