بەکارھێنەر:Shwankamalali/شوان کەمال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شوان کەمال هونەرمەند، پەیکەرسازێکی کوردە و یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکان لە بواری پەیکەرسازی لە ئاست کوردوستان و عێراق و [ئەڵەمانیا]دا

ژیاننامە[دەستکاری]

شٍوان کەمال لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری [سلێمانی] لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "تانجەرۆ" لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە "ناوەندی گۆیژە" و خوێندی هونەری لە "پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی"ی تەواو کردووە. پاشان لە بەر ئەوەی پلەی یەکەم بە دەست ئەهێنێ لە زانکۆی بەغداد ئەبێتە خوێندکاری کۆلیژی هونەر بەشی پەیکەرسازی،دوایی لە ساڵی ١٩٩١ ئەبێتە مامۆستای بە شی پەیکەرسازی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی،لە بەر بارودۆخی سیاسی و شەری ناوخۆ لە ساڵی ١٩٩٤ [کوردوستان] جێ ئەهێڵێت و روو ئەکاتە ئەوروپا،لە ساڵی ١٩٩٥ ئەگاتە ئەلەمانیا،لە شاری دۆسلدۆرف دەستئەکاتەوە بە کاری هونەری