بەکارھێنەر:Sakura emad/پڕۆژە/داڕشتنەکان/سەرچاوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاماژە بە سەرچاوە کلیلێکە بۆ ئەوەی ویکیپیدیا پشت پێبەستراو و متمانەپێکراو بێت.

کاتێک کار لەسەر سەرچاوە دەکەیت:
دروست:
ژێدەربەکاربێنە بۆ ئاماژەدان بە سەرچاوە.
وا لە سەرچاوەکان بکە لە نزیک بابەتەکەی خۆی بێت کە ئاماژەیە بۆی، نمونە لە کۆتایی ڕستەیەک.
بڵێ کەوا ئەو زانیاریەی لەناو وتارەکەیە لەناو کامە بەشی سەرچاوەکە ئاماژەی پێدراوە.
سەرچاوەکان بە شێوەی گونجاوبەکاربێنە لەھەر وتارێک.
ئەتوانیت لە دەستکاری دیداری بەشی ئاماژە بەکار بھێنیت بۆ دروستکردنی سەرچاوەیەک بەشێوەیەکی گونجاو
تاگی بابەتێکی کەم سەرچاوە بکە بە ھەڵبژاردنی یەک یان چەند تاگێکی درووست.
تاگ لەسەر وتارە کەم سەرچاوەکان دابنێ بە شێوەیەکی گونجاو نەک بۆ ئاگادارکردنەوەی خاوەنی وتار یان ھەستی کەسی:وەک رق بەرامبەری.
نادروست:
پشت مەبەستە بە سەرچاوەی باوەرپێنەکراو.
پشت مەبەستە بە سەرچاوەیەک کە ھێشتا خۆت نەتخوێندۆتەوە.
پشت مەبەستە بە بابەتێک کە پشتگیری ناکرێت لەلایەن سەرچاوەکان.
پێویست ناکات سەرچاوە زیاد بکەیت بۆ زانیاری ئاشکرا.