بەکارھێنەر:RazanMohammedTaher/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشخانەی ھەولێری تایبەت (بەشی ئافرەت و منداڵبوون)[دەستکاری]

نەخۆشخانەی ھەولێری تایبەت یەکێکە لە نەخۆشخانە تایبەتیەکانی شاری ھەولێر لە ئێستادا وە ھەروەھا یەکێکە لە نەخۆشخانە کۆنەکانی شاری ھەولێر. ئەم نەخۆشخانە گرنگە لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە وە لە ساڵی ٢٠١٥ بەشی ئافرەت و منداڵبوون داندرا. بەشەکانی ئەم نەخۆشخانە بریتین لە بەشی ئیمێرجێنسی (Emergency)، بەشی ئافرەت و منداڵبوون (IVF)، دەرمانخانە، تاقیگە، بەشی کۆمپانیاکانی دڵنەوایی (Insurance Corp)، بەشی دەم و ددان، بەشی راوێژکاری نەشتەرگەری و ھەناو، ئەمە سەرەڕای ھۆی نەشتەرگەری و منداڵبوون و بەشی ئێکس رای (X-Ray) (تیشک). لە بەشی تیشک ھەموو جۆرەکانی تیشکی جەستە نەخۆشی تیایە لە تیشکی X و MRI موغناتیس و CT Scan و جۆرەکانی تری تیشک. بەڵام بەشی پێستی تیادا نیە. لە بەشی ئافرەتان ڕۆژ بە ڕۆژ جیاوازی ھەیە لە داخلکردن بەڵام ڕۆژانە ٥٠-٦٠ نەخۆش داخل دەکرێن. دەوام لەبەشی ئافرەت و منداڵبوون ٢٤ کاتژمێر کراوەیە. ژمارەی ستاف لەم بەشە ٢ مامان و ٤ نرس (Nurse) و ٢ دکتۆر و بە شێوەیەک دابەش کراوە کە ھەموو کاتێک دەبێت لەو ستافانە مامانێک و نێرسێک ئامادەبن. بێجگە لە حالەتی منداڵبوون حالەتی تر وەکو کورتاج (D&C) و ئیلتیھابات دەبینرێت. ھەموو بەشەکانی ئەم نەخۆشخانەیە بەستراونەتەوە لە ڕێگای نێتەوە، بە جۆرێک کە ھەموو بەشەکان لە چۆنیەتی بە دواواچوون بۆ نەخۆش دابین دەکەن، ھەروەھا لە بەشەکان بەرێوەبردن لە ڕێگای نێتەوە دەبێت. لایەنی تری ئەم نەخۆشخانەیە ئەوەیە کە زۆر گرنگی دەدرێت بە حالەتی دەروونی نەخۆش و پشتگیری تەواوی دەروونی بۆ نەخۆش دابین دەکات بە تایبەتی پشتگیری ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە شێرپەنجەیان ھەیە وە ھەروەھا ئەو نەخۆشانە کە نەشتەرگەری دڵیان بۆ دەکرێت. تیمی تایبەت بە پشتگیر کردنی دەروونی لەم کەسانەدا ئامادە دەکرێت.

دەربارەی نەخۆشی کۆرۆنا (COVID-19) نھۆمێک بە تەواوی بۆ دابین کراوە ( ئەم نەخۆشخانە پێکھاتووە لە سێ نھۆم). ھەموو ڕێکارەکان وەرگیراوە بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کۆرۆنا. ڕێکارەکانی خۆپاراستن کە گیراوەتە بەر لەم نەخۆشخانەیەدا بریتین لە بەکارھێنانی ماسک و گڵۆف بۆ ھەموو کارمەندەکانی نەخۆشخانە و دانانی ماسک بۆ ئەو کەسانەی کە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن. ڕێکاری پاک و خاوێن و بەکارھێنانی دیتۆل لە ھەموو بەشەکان پەیڕەو دەکرێت. لە بەشی کۆرۆنا سەرەرای پاک و خاوێنی، ھۆکاری چارەسەرکردنی نەخۆشی ئامادە کراوە وە ئەو نەخۆشانەی داخلی کۆرۆنا دەکرێن بە تەواوی جیادەکرێتەوە لە ژوورێکی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا و کاری پێویست بۆ دەکرێت. ھەموو ئەو کەل و پەلانەی لە جل و بەرگ و چەرچەفی نەخۆش تەعقیم دەکرێت. دکتۆر و پەرستار جلی تایبەت لەبەر دەکەن لە کاتی چوونە لای نەخۆشی کۆرۆنا وە کە ھاتنە دەرەوە جل و بەرگەکانیان دەسووتێنرێت.

بە پێی ئامارەکان لە بەشی ئافرەتان و منداڵبوون ھیچ حالەتێکی مردن بە ھۆی منداڵبوون تێبینی نەکراوە. ڕێژەی منداڵبوون لە ڕێگەی نەشتەرگەری زۆر زیاترە لە منداڵبوونی سروشتی. بۆ نموونە، ئەگەر کاتێکی دیاریکراو وەربگرین ئەوە ٢٠٠ منداڵبوون بە نەشتەرگەری بەرامبەر بە ٥٠ منداڵبوونی سروشتی دێتە ئەنجامدان. بە شێوەیەکی گشتی، نەخۆش و کەس و کاریان زۆر ڕازین لە خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانە. گرفتەکانی نەخۆشخانە بریتین لە نەبوونی شوێنی تەواو بۆ داخیلکردنی نەخۆش. ھەروەھا ئەو خەڵکە زۆرەی کە لەگەڵ نەخۆش دێنە نەخۆشخانە گرفتێکی تری ئەم نەخۆشخانەیە. وە گرفتێکی تر خەڵکێکی زۆر سەردانی نەخۆش دەکەن لە کاتێکی نەگونجاو وە خەڵکێکی زۆر لەگەڵ نەخۆش دێنە نەخۆشخانە. وە گرفتێکی تری ئەم نەخۆشخانەیە کە گرانی دەوا و دەرمان و پارەی پزیشک و نەشتەرگەری و پشکنین و کرێی ژوورەکان کە ناگونجێت لەگەڵ باری ئابووری ھاوڵاتیان لەو کاتەی کە قەیرانی داراییە. وە ھەموو نەخۆشەکان گلێییان لەوە ھەیە. بەڵام کە نەخۆشخانەکە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە، سندووقێکی ھەیە کە پێی دەڵێن 'سندووقی زەکات' بۆ ئەو نەخۆشانەیە کە کەم دەرامەتن وە پارەکەیان بەشی چارەسەرەکە ناکات وە مانەوەکەیان لە نەخۆشخانەکە درێژە دەدات لە پارەی ئەم سندووقە بۆیان تەواو دەکەن. وە بە پێی پێویست یارمەتی ئەو جۆرە نەخۆشانە دەدەن.  وە ئەم نەخۆشخانەیە زۆر گرنگی داوە بە ئیمێرجێنسی (Emergency) وە ئوتومبێلی تایبەتی (Ambulance) تەرخان کردووە بۆ گواستنەوەی نەخۆش لە کاتی پێویست وە بە زووترین کات لە ماڵەوە بۆ نەخۆشخانە وە لە چ کاتێک بێت وە بە نرخێکی گونجاو. وە ئەو ئوتومبێلە ھەموو پێداویستێکی گرنگ بە نەخۆشی تێدایە لە کاتی منداڵبوون بە تایبەتی و لەبۆ ھەموو بەشەکانی تری نەخۆشخانە ھەیە. وە نەخۆشخانەکە ھەموو ستاف و کەل و پەلی بۆ بەشی ئیمێرجێنسی ئامادە کردووە. وە ھەتا ڕادەیەک خەڵکی ھەولێر لەو نەخۆشخانە رازین و ڕووی تێدەکەن. وە ڕۆژانە چەندین نەشتەرگەری گرنگ لێی ئەنجام دەدرێت وە پزیشکی بە توانا لێی کار دەکەن وە زۆر گرنگ بە نەخۆشەکانیان دەدەن بۆ نموونە لە بەشی ئافرەتان و منداڵبوون، دکتۆرە ئاریان خالس ئیش دەکات لەگەڵ ستافێکی بە توانە و ڕۆژانە چەندین نەشتەگەری بۆ ئافرەتان لێ دەکرێت بە سەرکەوتوو. و ھەروەھا لە بەشی سڕکردن، پزیشکێکی زۆر بەناوبانگ و بە توانە لە ھەولێر کە دکتۆر عەبدلحەمیید عەبدلرەزاق کار دەکات وە زۆر گرنگ بە نەخۆشەکان دەدات. لە ھەموو بەشەکانی تر پزیشکی بە توانە کار دەکەن. ھەبوونی ئەم نەخۆشخانەیە یارمەتییەکی زۆری نەخۆشخانەکانی تری حکومەت داوە و بارێکی قورسی لەسەر ھەڵگرتوون چوونکە خەڵکێکی زۆر روویان تێدەکات وە ئەوەش یارمەتی خەڵکی ھەولێری داوە کە نەخۆشخانەکە دەکەوێتە شوێنێکی گونجاو و ھاوڵاتیان بە ئاسانی دەگەنە ئەم نەخۆشخانەیە. بابەتێکی تری گرنگ ھەیە لەم نەخۆشخانەیە ئەویش تایبەتمەندی نەخۆش پارێزراوە بە تایبەتی لە بەشی ئافرەتان و منداڵبوون بە شێوەیەک کە تەنھا پزیشک و پەرستار زانیاریان ھەیە لەسەر نەخۆش. لە لایەکی ترەوە بە شێوەیەکی گشتی نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە ڕێزی تەواوی لێ دەگیرێت لە لایەن ھەموو ستافی نەخۆشخانەکە.

سه‌رچاوه‌[دەستکاری]

زه‌نگین عه‌زیز, به‌ڕێوبه‌ری کارجێری گشتی نەخۆشخانەی ھەولێری تایبەت