بەکارھێنەر:RazanMohammedTaher
مه‌ترسی شیرینی شه‌کر
[دەستکاری]دانانی شه‌کری زۆر هۆیه‌کی سه‌ره‌کیه به تووش بوون به نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان. به‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه ده‌توانیت ڕێژه‌ی شه‌کر له له‌ش که‌م بکه‌یته‌وه.
شه‌کر شیرینیه‌کی بێ که‌ڵک و زیانبه‌خشه بۆمان. شه‌کر به سروشتی له هه‌موو خواردنێک هه‌یه که کار بۆهایدره‌یتی تێدایه وه‌کو میوه و سه‌وزه و دانه وێڵه وشیرو به‌ر و بوومە‌کانی. ھەروەھا بە سوودە بە ھۆی به‌کارهێنانی خۆراکی ته‌واو که‌وا شه‌کری تێدایه هیچ گرفتێک دروست ناکات. خوارده‌مه‌نی رووه‌کی رێژێیه‌کیی یەکجار زۆری فایبه‌ری تێدا ھەیە و کانزای پێویست و دژه ۆکسید و شیر و به‌ر و بوومە‌کانی کالسیۆم و پرۆتینی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ وا به سووکی هه‌رس ده‌کات، شه‌کر له‌و خواردنانه وزه ده‌دات به له‌ش. وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌کی زۆر له میوه و سه‌وزه و دانه وێڵه نیشانی داوه که‌وا ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه درێژ خاوێنه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه، وەكو نه‌خۆشی شه‌کره و دڵ و هه‌ندێک له شێر پە‌نجه.
به کارهینانی شه کری زور
[دەستکاری]به‌ڵام گرفت دروست ده‌بێت کاتێک ڕێژێه‌کی زۆر شه‌کر به‌کار ده‌هێنرێت. له‌به‌ر ئه‌وه شه‌کری زیاده له کارگه‌کان به‌کار ده‌هێنرێت یان زیاد ده‌کرێت له خواردن بۆ زیاد کردنی چێژ و تام. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی خواردنی ئه‌مریکی بریتییه له بیبسی و شه‌ربه‌ت و ماستی شیرین و دانه وێڵه و پێسکویت و کێک و پێسکوێتی شیرین و زۆر له خواردنی دروست کراوە. به‌ڵام شه‌کری زیاد له‌وانه‌یه له هه‌ندێک خواردن هه‌بێت که شیرین نییه وه‌کو خواردنی شل و نان و گۆشت و ساس {ketchup}.
ئه‌نجام: به‌کارهێنانی شه‌کری زۆره. پیاوی بالغ ڕۆژانه ۲٤ که‌وچک شه‌کر به‌کار ده‌هێنێت، به پێی په‌یمانگای نیشتیمانی کانسه‌ر. ئه‌مه‌ش یه‌کسانه به ۳۸٤ کالۆری. "ئه‌نجامی خواردنی شه‌کری زۆر له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌کره به باشی دۆکیومێنت کراوه، به‌ڵام یه‌ک شت که جێی سه‌رسوڕمانه لای ئه‌و که‌سانه که چۆن تامی شه‌کر کارێکی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ." به پێی وته‌ی دکتۆر فرانک هو، پرۆفیسۆری نوتریشن له قوتابخانه‌ی هارڤه‌رد ت.ه. چان بۆ ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ.
کاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ
[دەستکاری]له لێکولینه‌وه‌یه‌ک که له ساڵی ۲۰۱٤ له گۆڤاری جاما بۆ توێژینه‌وه‌ی ده‌رمان، د۰ هون و هه‌واڵانی په‌یوه‌ندییان دۆزییه‌وه له نێوان خوردن و زۆری شه‌کر و مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشی دڵ. له ماوه‌ی ۱٥ ساڵ لێکوڵینه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی که له سەدا ۱۷ بۆ سەدا ۲۱ له کالۆریان بریتی بوو له شه‌کری زیاد. له سەدا ۳۸ مه‌ترسی مردنیان لێ‌کرا له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که کالۆریان بریتی بوو له سەدا ۸ له شه‌کری زیاد. به‌پێی ووته‌ی د۰ هوو
"له بنه‌ڕه‌تدا، چه‌ند شه‌کری زیاد به‌کار بهێنرێت، ئه‌وه‌نده مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌کات." کاریگه‌ری شه‌کر بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دڵ به ته‌واوی نه‌زانروه، به‌ڵام دیار کە‌وتووه که په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌خۆی هه‌یه.بۆ نموونه، زۆری شه‌کر به‌رگرانیه بۆ سه‌ر جگه‌ر. به‌پێی ووته‌ی د. هوو " وردکردن و سووتاندنی شه‌کر له‌لای جگه‌ر وه‌کو وردکردن و سووتاندنی ئه‌لکهوله و کاربۆهیادراتی خۆراک ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری له‌گه‌ڵ کاتدا، ئه‌مه ده‌بێته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕینی جگه‌ر بۆ نه‌خۆشی جگه‌ری چه‌ور که ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌که بۆ نه‌خۆشی شه‌کره، که مه‌ترسی تووش بوون به نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌کات.
بەکارھێنانی زۆر لە شەکری زیادە دەبێتە ھۆی نەخۆشی بەرزبوونەوەی پالەپەستۆری خوێن و ھەوکردنی درێژ خایەن ( chronic inflammation) کە
ھەردووکیان رێگایەکن بۆ نەخۆشی دڵ. بەکارھێنانی شەکری زیاد، بە تایبەتی خواردنەوەی شەکری، ھەروەھا دەبێتە زیادبوونی کێشە بە ھۆی گۆرینی سیستەمی تام لە لەش، بە ھۆی ئەوەی تامی کالۆری شل ھێزی تێربوونی کەمترە وەک لە جۆرەکانی تری کالۆری. کە ئەمەش دەبێتە رێگایەکی ئاسان بۆ بەکارھێنانی کالۆری زیاتر کە لەگەڵ خواردن کاتی بەکارھێنانی خواردنەوەی شەکری.
"کاریگەری وەرگرتنی شەکری زیاد- بەرز بوونەوەی پاڵە پەستۆری خوێن و ھەوکردن و قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە و چەوری جگەر ھەموو پەیوەستە بە زیادبوونی ھەرڕەشە بۆ تووشبوون بە نۆرەی دڵ و سەکتەی مێشک." بە پێی د. ھوو.
چەند لە شەکر تەواوە؟
[دەستکاری]ئەگەر ٢٤ کەوچووکی چا لە شەکری زیاد رێژەیەکی زۆر بیت، کەواتە رێژەی تەواو چەندە؟ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە ھەندێک قورسە، چونکە شەکر ژەمێکی پێویست نییە لە خواردن. پەیمانگای پزیشکی ھیچ رێنمایەکی بۆ بەکارھێنانی شەکر دەرنەکردووە. ھەر چەندە کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ دڵ پێشنیازی کردووە کە پیاو زیاتر لە ١٥٠ کالۆری ( کە دەکاتە ٩ کەوچکی چا یان ٣٦ گرام ) لە شەکری زیادە بەکارنەھێنێت. ئەمەش یەکسانە بە ١٢ ئونس لە سۆدا.
کەم کردنەوەی شەکری زیاد
[دەستکاری]خوێندنەوەی سەرچاوی خواردن باشترین رێگایە بۆ چاودێری نرخی رێژەی شەکری زیاد بەکارھاتووە. بگەڕێ لە ناوی ئەو شەکری زیاد و بێسوود و ھەوڵبدە دوورکەویەوە لێیان، وە یان ڕێژەی خواردتیان کەم بکەیتەوە، وە یان ژەمی ئەو خواردنانە کەم بکەیتەوە کە شەکری زیادیان تێدایە:
٠ شەکری بۆر
٠ شیرینی گەنمە شامی
٠ شەربەتی گەنمە شامی
٠ خواردنەوەی چڕی میوەجات
٠ شەربەتی گەنمە شامی پڕ لە فرکتۆز
٠ ھەنگوین
٠ شەکری گۆراو( Invert Sugar)
٠ شەکری ئاوجۆ ( Malt Sugar )
٠ مۆلاسیس( Cane Sugar Molasses)
٠ شەربەتی مۆلێکیولی شەکر کە کۆتای‌یان بە ۆز ose- دێت وەک ( فرکتۆز و گلوکۆز و دێکسترۆز و مالتۆز و لاکتۆز و سوکرۆز ).
کۆی شەکر، کە دەکاتە شەکری زیاد، بە زۆری بە گرام (grams) دەبێورێت. ژمارەی گرامەکان لە شەکر لە ھەر ژەمێک و ھەروەھا کۆی ژمارەی ژەمەکان حیساب دەکرێت.
"لەوانەیە تەنھا ٥ گرام لە شەکر لە ھەر ژەمێک حیساب بکرێت، بەڵام ئەگەر بڕی نۆرمال سێ یان چوار ژەم بێت، دەتوانیت بە ئاسانی بیست گرام لە شەکر بەکاربھێنیت، کە دەکاتە برێکی زۆر لە شەکری زیاد." بەپێی ووتەی د.ھوو.
ھەروەھا، دەبێت رێچکەی شەکر بپارێزی لە خواردن و خواردنەوە. نیوەی شەکری زیاد لە خواردنەوە پێکھاتووە، وەکو چا و قاوە.
لە لێکۆلینەوەکی گوڵانی ٢٠١٧ لە تەندروستی کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کەوا دوو لەسەر سێی (2/3) قاوە خۆران و یەک لەسەر سێی (1/3) چا خۆر شەکر یان شیرنەمەتی لە خواردنەوە دا ئەبێت.
لێکۆڵەرەکان ھەروەھا تێبینی ئەوەیان کردووە کە زیاتر لە سەدا ٦٠ کالۆری لە خواردنەوە لە شەکری زیاد { Added Sugar } دێت.
ھێشتا، د. ھوو ئاگادار دەکاتەوە لە بێخەمبوونی لە ھەوڵەکان بۆ بڕینی شەکری زیادە چونکە ئەمە دەبێتە ئەنجامی پێچەوانە. د.ھوو ئاماژەی کرد کە "تۆ لەوانەیە ئارەزووی خۆت لە شیرنەمەنی تێر بکەی بە خواردنی تر وەکو نیشاستەی سپیکراو لە وانەیە نانی سپی و برنجی سپی، کە ڕێژەی گلوکۆز زیاد دەکەن، ھەروەھا خواردنی پڕ لە چەوری و سۆدیۆم ، کە ئەمانەش گرفت دروست دەکەن بۆ تەندروستی دڵ." بە ووتەی د. ھوو.
شه‌کری زیاد له کوێ دێت
[دەستکاری]ڕێژه‌ی ڕاده‌ی ئاسایی | گروپی خواردن | ئاست |
42.2% | سۆده و ووزه و خواردنه‌وه‌ی وه‌رزش | 1 |
11.9% | شیرنه‌مه‌نی دانه‌وێڵه | 2 |
8.5% | خواردنه‌وه‌ی میوهات | 3 |
5.5% | شیرنه‌مه‌نی ماست | 4 |
5.0% | کاندی | 5 |
2.9% | دانه‌وێڵه‌ی ئاماداکراو | 6 |
4.1% | شه‌کر\هه‌نگوین | 7 |
3.8% | چا | 8 |
2.3% | نانی هه‌وێن | 9 |
1.4% | شه‌ربه‌ت و عه‌سیره | 10 |
Source: CDC, National Health and Nutrition Examination Survey, 2005–06
سه‌رچاوه
[دەستکاری]https://www.health.harvard.edu/heart-health/the-sweet-danger-of-sugar