بەکارھێنەر:Parez Saleem/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشخانەی پاکی[دەستکاری]

نەخۆشخانەی پاکی نەخۆشخانەیەکی هاوچەرخی تایبەتە لە لایەن کۆمەڵێک پزیشکی راوێژکار و پسپۆرو خۆمخۆری کۆمەڵگا دامەزراوە. دامەزرێنەری سەرەکی خاوەن بیرۆکەی دروستبوونی نەخۆشخانەکە بەڕێز د. سلیم سعید قادر (زەنگنە)یە. سەرەتا بەرێزیان دەستی بە دروستبوونی نەخۆشخانەکە کرد بەڵام دوای لەگەڵ پۆلێک لە پزیشکانی پسپۆری جیا جیا هاوکارو رەفیقی خۆی بوون کەوا لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان توانیان نەخۆشخانەکە بە ستایلێکی سەردەمیانە و رۆژئاوایی دروست بکەن. دیزاینی نەخۆشخانەکە لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگی تورکی (حاجی قاسم بەنەر) دانراوە و سەرپەرشتی دروستبوونی کرد.

ئەنجومەنی کارگێری دروستکرا لەلایەن ئەو پزیشکانەی کەوا خاوەن پشکی زۆرینە بوون کە پێک هاتبوو لەم بەرێزانەی خوارەوە:

دکتۆر سلیم سعید قادر/ راویژکاری نەشتەرگەری گشتی/ سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری

دکتۆر یاسمین عبدولمجید شاکر/ پسپۆری ژنان ولەدایک بوون

دکتۆر سادق عزیز خۆشناو/ پسپۆری نەشتەرگەری گشتی

دکتۆر نەرمین تەها/ پسپۆری نەشتەرگەری گشتی

دکتۆر هۆشمند نجمەدین/ پسپۆری نەشتەرگەری میزەڕۆ

دکتۆر ئەمیر مجید/ پسپۆری نەشتەرگەری مێشک

دکتۆر غفور غریب/ پسپۆری نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ

دکتۆر ئەرسەلان شەم/ پسپۆری نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ

نەخۆشخانەکە لە ١٢٨ قەرەوێلە و ١٢ ساڵەی عەمەلیات پێک دێت. پاکی رۆژانە لە نێوان ٢٠ تا ٣٠ نەشتەرگەری لە هەموو بوارەکانی پزیشکی ئەنجام دەدات جگە لە نەشتەرگەری دڵ کە لە نەخۆشخانەکە ئەنجام نادرێت بەهۆی چەند هۆکارێکی هونەری. رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پاکی دەکەن و چارەسەر دەکرێن لە رێگای نۆرینگەی راوێژکارەکان کەوا رۆژانە بەبەردەوام لە خزمەتی نەخۆش دان. ئەمە جگە لە بەشی فریاکەوتن کەوا رۆژانە ٢٤ کاتژمێر لە پێشوازی نەخۆش دان.

ناوی نەخۆشخانە[دەستکاری]

سەرەتا ناوی نەخۆشخانەی (سعید) بوو کەوا ئاماژەیە بۆ باوکی دامەزرێنەر بەڵام دوای گۆڕا بۆ نەخۆشخانەی (سویدی) لەبەر ئەوەی کەوا دامەزرێنەر هەڵگری رەگەزنامەی سویدیە بەڵام لە کۆتاییدا کە پرۆژەکە گەورەبوو و خاوەن پشکەکان هاتنە ناو نەخۆشخانە، ئەنجومەنی کارگێری رێککەوتن لەسەر ناوی (پاکی). پاکی ئەگەر بە کوردی یاخود بە زمانی  ئینگلیزی PAKY ووشەکانی شیبکەیەوە ئەم واتایانەی خوارەوە دەگەیەنێت:

  • واتای یەکەم: پاکی هەروەکو روون و ئاشکرایە بە مانای خاوێنی دێت.
  • واتای دووەم:

P: بەمانای پاراستن دێت، واتە پاراستنی مافی کارمەند و دکتۆر و نەخۆش

A: بەمانای ئارامی بۆ نەخۆش وکارمەند لەمیانەی خزمەتگوزاریەکی باش.

K&Y: بە مانای کۆمەک و یارمەتی هەژاران و خانەوادەی شەهیدان بەڵام ئەم دوو پیتە دەکرێت بەمانای کۆمەڵگاو یارمەتی بێت.

  • واتای سێیەم: پاکی کورتکراوەی ناوی مندالەکان و خێزانی دامەزرێنەری سەرەکی نەخۆشخانەیە

P: پەرێز

A: ئارێز و ئەحمەد و ئارەزوو

K: کارێز

Y: دایکیشیان یاسەمین

لقەکانی پاکی[دەستکاری]

نەخۆشخانەی پاکی بە گشتی لەم  لقانەی خوارەوە پێک دێت:

  • نەخۆشخانەی پاکی کە لە رۆژی ٢٠١٥/٩/٢٥ مۆلەتی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی پێ دراوە و دەست بەکار بووە.
  • نەخۆشخانەی پاکی رۆیاڵ ئۆنکۆلۆجی کە لە ژێر دروستکردندایە و لە ١٢ قات پێک دێت
  • گەراجی پاکی هێشتان دروست نەکرایە وە دیزاینەکەی لە ٥ قات پێک دێت

بەشەکانی پاکی[دەستکاری]

نەخۆشخانەکە لەم بەشانەی خوارەوە پێک دێت:

١ . بەشی دەرمانسازی

٢. بەشی کەفتریا

٣. بەشی تاقیگا

٤. بەشی رادیۆلۆجی (Radiology)

٥. بەشی فریاگوزاری

٦. هۆڵەکانی نەشتەرگەری

7.بەشی کلینیکی راوێژکاری

٨.بەشی منداڵبوون و منداڵە تازە لەدایکبووەکان

٩. بەشی کارگێری

١٠. بەشی شوشتنی گورچیلە (Dialysis)

١١. بەشی (IVF)

١٢. بەشی کاتلاب (CAT- Lab)

١٣. بەشی قاوشی نەخۆش

١٤. بەشی (Endoscopy)

١٥. بەشی (Oncology)

١٦. بەشی (ICU)     

١٧. بەشی چارەسەری سروشتی (Physiotherapy)

١٨. بەشی چاو

١٩. بەشی کۆرۆنا (COVID-19)

٢٠. بەشی (VIP)

٢١. بەشی کۆنفرانس

٢٢. خزمەتگوزاری هێلیپاد (Helipad /Air ambulance)

23. بەشی جوانکاری پاکی

24. بەشی خۆراکی پاکی

25.بەشی (RFA) بۆ چارەسەری نەخۆشی مایەسیری و دەوالی

سیستەمی کارکردن[دەستکاری]

لە نەخۆشخانە پاکی نەخۆش تەوەری سەرەکی کاری نەخۆشخانەیە، وە هەردەم جەخت لەسەر ئەوە دەکرێت کە نەخۆش برا یاخود خوشکی گەورەیەو هەموو دکتۆرو کارمەند خزمەتکاری نەخۆشن، وە ئامانجی سەرەکی نەخۆشخانە رازیبوونی نەخۆشەو هەروەها دابینکردنی نوێترین تەکنۆلۆژیاو رێگای نوێ بۆ چارەسەری نەخۆش.

ئەم پرینسیپلانە بەردەوام کاری بۆ دەکرێن لە میانەی کردنەوەی کۆرسی تایبەت، لەمانەش:

  • کۆرسی مافی نەخۆش و تایبەتمەندی نەخۆش
  • کۆرسی ئەتەکێت و شێوازی رەفتارکردن لەکاتی پێشوازیکردنی نەخۆش
  • کۆرسی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و کەسوکاری نەخۆش
  • کۆرسی رەزامەندی نەخۆش و موشتەری (Customer Satisfaction and Hospitality)
  • كۆرسی کارگێری و بەرێوەبردن
  • کۆرسی پێشەوا و شێوازی گرتنی بەرپرسیارەتی
  • کۆرسی کردنەوەی پرۆژەی وەبەرهێنان
  • کۆرسی فریاگوزاری پزیشکی

ئەنجومەنی کارگێری کۆبوونەوەی بەردەوامی ئەنجامداوە کە مانگێ جارەک یاخود دوومانگ جارەک کۆبوونەوەی دەوری ئەنجام داوە بۆ ئەوەی کارمەندان بەتەواوی ئاگادار بن کەوا پێشهاتەکان چین و چۆن چارەسەر دەکرێن.

رێگایەکی تری یارمەتیدانی کارمەندان و ئامادەکردنیان بریتییە لەرێگای رێکخستنی گەشت و سەفەرکردن و دەعوەتکردنیان بە کۆمەڵ لەلایەن بەرێز دکتۆر سلیم زەنگنە بۆ باخچەکانی خۆی لە پێناو تێکەڵ بوون لەگەڵ تەواوی دکتۆر و کارمەندان و لەیەک نزیک بوونەوە بۆ ئەوەی زیاتر دڵسۆزی کارامەی خۆیان بگەرنە گەڕ بۆ پاکی لەکاتی کارەکانیان.

لایەنی خێرخوازی[دەستکاری]

هەر لە سەرەتای دروستبوونی نەخۆشخانەی پاکی، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکان پێكهێنانی مەڵبەندێکی خێرخوازی بووە لەمیانەی ئەم پرۆژانەی خوارەوە:

١. سەردانیکردنی سەنگەرەکانی شەڕ و ناردنی تیم یان گرووپ بۆ  چارەسەرکردنی پێشمەرگەکان.

٢. بردنی هاوکاری بۆ سەنگەرەکانی شەڕ بە شێوازی دەرمان و پێداویستی پزیشکی.

٣. ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەکان بە داشکاندنێکی بەرچاو وهەروەها بە نرخێکی گونجاو بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێوەستیان بە هاوکاری هەبووە.

٤. پشتتگیریکردنی کارمەندەکانی نەخۆشخانەی پاکی بە شێوەیەکی بەردەوام لە رێگای پاداشت کردن و هاوکاریکردنیان هەروەها هەموو کارمەندان ٢٥% داشکاندنیان بۆ دەکرێت لەتەواوی خزمەتگوزاری ناو نەخۆشخانە وە دکتۆرەکانیش بە رێژەی ٥٠% داشکاندنیان بۆ دەکرێت.

٥. لە کلینیکی بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری لیستی هاوکاری بۆ خانەوادەی یەتیمان هەیە کە تێیدا ٢٦ خێزان بە بەردەوامی سەردانی کلینیکی بەڕێزان دەکەن و یارمەتی مانگانە و چارەسەری بەخۆرایی لە کاتی پێویست وەردەگرن.

٦.هاوکاریکردنی هەژاران لە گشت بۆنەکان و بە تایبەتی بۆنە ئایینییەکان و جێژنەکان کە تێیاندا ٣٠٠-٣٥٠  سەبەتەی خۆراک دەبردرێت وەکو جێژنانە بۆ هەژارەکان.

٧. مانگانە نەشتەرگەری بە خۆڕایی دەکرێت لە لایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری بۆ خێزانی کەم دەرامەت.

٨. پێکهێنانی حەملە و کامپەین (campaign) بە شەوەیەکی بەردەوام لە پێناو یارمەتیدانی نەخۆشەکان کە تێیدا نەخۆشخانەی پاکی یەکەم نەخۆشخانەی نیمچە تایبەتی بوو لە هەولێر کە توانی نرخی نەشتەرگەری دابەزێنی وە زۆر هەرزان بێت بۆ نموونە نەشتەرگەری مایەسیری هەرزانترە لە نەخۆشخانە حکومییەکان کە تا ئيستاش بەردەوامن لەم کارە.

٩. سندووقی خێرخوازی و شێرپەنجە لە ناو نەخۆشخانەدا داندراوە کە پارەی کۆکراو بەکاردێت تەنها بۆ تێچووی مەوادەکانی نەشتەرگەری لە کاتێکدا کە بەشەکەی تری تێچووی نەشتەرگەری بە خۆرایی دەکرێت لە لایەن دکتۆرە بەرێزەکان. 

١٠. دامەزراندنی رێکخراوێکی خێرخوازی بە ناوی رێکخراوی پاکی بە مەبەستی هاوکاریکردنی کۆمەڵگا لە سەرتاسەری کوردستان.

١١. یەکەم نەشتەرگەری چاندنی جگەر بە خۆرایی بۆ نەخۆشێکی هەژار ئەنجام درا کە تێچوویەکەی ٧ دەفتەر لەسەر نەخۆشخانە بوو.

ناونیشان[دەستکاری]

شەقامی نەورۆز، هەولێر، عیراق

سەرچاوە[دەستکاری]

  • زانیاری وەرگیراو لە لایەن سەرۆک ئەنجومەنی کارگێری بەڕێز د. سلیم سعید قادر
  • لە پرۆفایلی نەخۆشخانەی پاکی و هەروەها سەرچاوە سۆشیاڵ میدیاکانی پاکی