بەکارھێنەر:Muhammed taha/NRT

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەلەفزیۆن و ڕادیۆی نالیا (بە ئینگلیزی Nalia Radio Television کورتکراوەکەی NRT) یەکەمین کەناڵی ھەواڵی ئەھلە کوردییە و کۆمپانیای نالیا بۆ بازرگانی گشتی و وەبەرھێنانی خانووبەرە خاوەندارییەتی دەکات.

دروشم و دەستپێکردن و سووتانی و دووبارە پەخشکردن[دەستکاری]

  • بە (ڕاستگۆیی و ھاوسەنگی و بوێری) لەکاتژمێر ٩:٠٠ی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ بەکاتی کوردستان و لەسەروبەندی ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات، NRT وەکو یەکەمین و بوێرترین کەناڵی ئاسمانی ڕاگەیاندنی کوردی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەی ڕووماڵ کرد.
  • لەڕۆژی ١٩ی شوباتی ٢٠١١ NRT ڕایگەیاند: "کەچەند بەرپرسێک داوای وەستاندنی پەخشی کەناڵەکەیان دەکرد، ئەگەرنا بەزەبری ھێز پەخشی کەناڵەکە ڕادەگرن"، بەڵام کەناڵەکە لەژێر دروشمی (ڕاستگۆیی و ھاوسەنگی و بوێری) لەپەخشکردن بەردەوام بوو.
  • کاتژمێر ٢:٠٠ی نیوەشەوی ٢٠ی شوباتی ٢٠١١ بەکاتی کوردستان ھێزێکی چەکدار کە نزیکەی ٥٠ چەکدار دەبوو ھەڵیانکووتایە سەر بارەگای سەرەکی کەناڵەکە لەگوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی و دوای شکاندنی ئامێرەکانی نێو بارەگاکە، ئاگریان لەبارەگاکە بەردا و ھەڵھاتن.
  • بەڵام NRT توانین لەماوەیەکی کورتدا خۆی کۆبکاتەوە و دووبارە دەست بەپەخش بکاتەوە، رۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠١١ NRT دووبارە کەوتەوە کار و تا ئێستاش بەردەوامە.

لەرەلەری کەناڵ و بەرنامەکانی[دەستکاری]

لەرەلەری کەناڵ[دەستکاری]

تەلەفزیۆن و ڕادیۆی نالیا لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات دەستی بەپەخشکرد و لەرەلەرەکانی بریتی بوون لە:

  1. لەسەرەتادا بەلەرەلەری (١٠٩٤٩) بەرامبەر بە (٢٧٥٠٠) بە (V) دەستی بەپەخشکرد.
  2. ھەنووکە بە لەرەلەری (١١٥٢٦) بەرامبەر بە (٢٧٥٠٠) بە (H) پەخش دەکات.

لەبەرنامەکانی[دەستکاری]

ماوەی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ تا ٢٠ی شوباتی ٢٠١١ و ٢٢ی نیسانی ٢٠١١ تا ١٦ی شوباتی ٢٠١٢ کەناڵی NRT چەندین بەرنامەی پێشکەش بە بینەرەکانی خۆی کردووە.

  1. لەساڵی ٢٠١١دا:
ناوی بەرنامە ئەڵقەکانی بەرنامە
گقتوگۆی پایتەخت ٢٣ بەرنامە
مایکی خەڵک ڕۆژانە
تاوتوێ
تەبا و ناتەبا ٤٣ بەرنامە
بەکراوەیی ١٠ بەرنامە
بەکراوەیی (لەگەڵ ڕەنج) ٣٤ بەرنامە
مینی ڕێپۆرتاژ ١٩٧ بەرنامە
NRT+ ٨٢ بەرنامە
بەڕاشکاوی ٣٨ بەرنامە
چاوپێکەوتن ٤٥ بەرنامە
ڕووداو مێژوو ٢٨ بەرنامە
ڕێپۆرتاژ ١٨ بەرنامە
بەبوێری ١٤ بەرنامە

گەشتی ھەواڵەکان[دەستکاری]

  • سەری ھەموو کاتژمێرێک کورتەی ھەواڵەکان.
  • کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ و ٨ی شەو و ١٢ی شەو و ٣ی بەیانی گەشتی ھەواڵەکان بەسۆرانی.
  • کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ و ٥ی شەو و ٥ی بەیانی گەشتی ھەواڵەکان بە بادینی.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]