بەکارھێنەر:Eyubm/خۆرەبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خۆرەبا بایەکی خۆرە. ئەوە لێشاوێک لە بارگەکانی پڕۆتۆن و ئێلێکترۆن و پلازمایە کە لە خۆرەوە دەهاوێژێت. باکە بە خێرایی ھایپەرسۆنیکەوە دەھاوێژرێت، ئەوەندە خێرا کە لە یەک ساڵی تیشکیدا دەتوانێت ھەموو درێژایی کۆمەڵەی خۆر بپێوێت و ھێلیۆسفێر ساز دەکات. تەنۆلکەکان بۆ ئاسمانگەڕ و کەشتییە بۆشاییەکان مەترسیدارن. 

خۆرەبا ھەروەھا ھۆکارێکی کلکداربوونی کلکدارەکانە. کاتێک کە کلکدارێک بە قەدەری پێویست بە خۆر نزیک دەبێتەوە کە گەرما بڕێک لە سەھۆڵی کلکدارەکە دەھەڵمێنێت، جووڵەی خۆرەبا دەبێتە ھۆی ھەڵماو و تۆزی بۆشایی کە بە لێشاو لە کلکدارەکە دوور دەکەوێتەوە. چون ئەو لەلایەن خۆرەباوە ھەڵمێنراوە. کلکی کلکدارەکە لە پشتییەوە  نابێت بەڵام بە بەردەوامی ئاماژە بە لای دوور لە خۆرەوە دەکات. [[پۆل:ستێرفیزیک]] [[پۆل:کۆمەڵەی خۆر]]