بەکارھێنەر:Calak/ناوەرۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوردم ئەمن
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمنقەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردەنی پڕخاڵ نیمئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسان و لەبەر بێ‌بەرگی ئیمڕۆ ڕەق ھەڵێمنۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر ھەردم ئەمن
من له زەنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییەلەت‌لەتم کەن، بمکوژن ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
مامۆستا ھێمن