بەکارھێنەر:په ریزاد/ئەزموون
ڕواڵەت
- == پێشمه رگه ==
- وێنه ی تۆ ده بینم
- له ئازایه تی و هه ڵمه تی هه ڵۆ پێشمه رگه ده بینم
- له قوربانی و ئه شقی په پوله پێشمه رگه ده بینم
- له به رزی کێوه کانی کوردستان پێشمه رگه ده بینم
- له جوانی سروشتی کوردستان پێشمه رگه ده بینم
- له کۆتری سپی ئاشتی هه ر پێشمه رگه ده بینم
- له ئاوێنه ی کانیاوه کان وێنه ی پێشمه رگه ی تینو ده بینم
- له بڕین و هاتنی خوێنی په نجه م
- خوێنی ڕژاوی ئاڵی پێشمه رگه ده بینم
- له ته ڕبونی جله کانم له کاتی باران
- وێنه ی سه راپا جه سته ی له ئاوی پێشمه رگه ده بینم
- له پیاده کردنی ڕێگای به یانیانم
- وێنه ی دورودرێژی قه تار ئاسای پێشمه رگه ده بینم
- له قرچه ی گه رمای هاوین
- وێنه ی نمه بارانی ئاره قه ی نێوچاوانی پێشمه رگه ده بینم
- له بارینی به فرو ته زینی په نجه کانم
- وێنه ی تۆپه ڵه به فری له ده ست سواوی پێشمه رگه ده بینم
- له شه وانی سه رمای سه خت و زستان
- وێنه ی پێشمه رگه ی بێ لێفه و سه رین ده بینم
- ٢٠١٣/١٢/١٧
- په ریزاد موحه مه دیی