بەکارھێنەر:په ریزاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆکو حه رام بۆکو حه رام گروپێکی توندڕه وی نێجیریا یه که ساڵی ٢٠٠٠ له لایه ن موحه مه د یوسف دامه زراوه و له ساڵی ٢٠٠٩ وه چه کدار بون و بونه گروپێکی جیهادی.ناوی ئه و گروپه به ماعنای دژی هاتنی کلتوری ڕۆژئاوایه بۆ وڵاتی نێجیریا و به وته ی ئه وان دژی داب و نه ریتی بێئه خلاقی ڕۆژئاوان و پێیان وایه که ده بێت شه ریعه تی ئیسلام له سه رانسه ری وڵاتی نێجیریا جێ به جێ بکرێ و به س خوێندنگه ی ئیسلامی هه بن. ئه وان په لامارو هێرش ده که نه سه ر کڵێسا و پیاوه ئاینی و دێهاته مه سیحی نشینه کان و هه روه ها بۆ سه ر موسوڵمانه کانێش ئه وانه ی که یارمه تی حوکمه ت ده ده ن و ناچنه ژێر بارو حوکمی ئه وانه وه.چالاکی و هێرشه کانی ئه و گروپه زیاتر له باکووری نێجیریا یه که زیاتر دانیشتوانی موسوڵمانن. باره گای سه ره کی بوکو حه رام له مایدوگوریه که به شێکی شاری بۆرنۆ یه . ئه و کرده وه تێرۆریستی و کاره نامرۆڤانه ی له ماوه ی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٤ ئه نجامیان داوه بریتیه له وانه: له ٢٦ یولی ٢٠٠٩ کاتێک بۆکو حه رام به ئاشکرا بانگه وازی جیهادی دژی پێشکه وتن و ژیانی سه رده م ده ربڕی .

له شاری باوچی پۆلیس چه ندین له ئه ندامانی بۆکو حه رامی گرت به تۆمه تی دانانی پلان بۆ کوشتن، وه ڕۆژێک دوای ئه وه بۆکو حه رام به ته واوی چالاکیه کانیان ده ست پێ کرد به سوتانی چه ندین کڵێسا و باره گای پۆلیس و شوێنی پشکنین و گومرگ و هه روه ها به ندیخانه یه ک له شاری بۆرنۆ، له وه ڵامی ئه وه دا حوکمه تی  ئه و وڵاته هێرشێکی توندی کرده سه ر بۆکوحه رام و له ماوه ی پێنج ڕۆژ شه ڕ له شاره که دا نزیکه ی ٧٠٠ که س کوژران که ١٠٠  که س له به رده رگای مزگه وتێک بون. ئه و کات موحه مه د یوسف بۆ خۆی ڕای کردبو به ڵام دواییی محاسه ره کراو کوژرا ، ئه بوبه کر شێخا ش  که که سێکی نزیک له موحه مه د یوسف  بو به برینداری ڕزگاری  بو که حوکمه ت ئه و کات پێیان وابو کوژراوه و دواتر ئه رکی  به ڕێوه بردنی بۆکو حه رامی گرته ئه ستۆی خۆی.

له ٢٧ ی سێپتێمباری ٢٠١٠ دا ٧٢١ له زیندانیانی بوکو حه رام له لایه ن حوکمه ته وه ئازاد کران که ٥٠ له وان له چه کدارانی بوکو حه رام بون. هه ر له دیسامباری ٢٠١٠ دا توندوتیژییه کی تازه له شاری مایدوگوری په ره ی ساند به ته قاندنه وه ی چه ندین بۆمب له شاره که و وه بۆکوحه رام دواتر ئه و ته قینه وانه ی له ئه ستۆی خۆی گرت. هاوینی ٢٠١١ چهن دین کاری کوشتن و تێرۆریان کرد له شاری ابوجیا که هه ندێکیان دژی یوئێن بوو. ته نها له ساڵی ٢٠١١ دا ٤٥٠ که س کوژران له لایه ن ئه و گروپه وه. ساڵی ٢٠١٢ کاری تێرۆریستی له مێژووی ئه فریقا دا به شێوه یه کی به ربڵاو له لایه ن گرووپی بۆکوحه رام ده ستی پێکردبو له به رانبه ر مه سیحی و کڵێساو ئه و کارگه و گروپه ئه وروپیانه ی که له وڵاتی نێجیریا بون. ٥ تا ٦ یانواری ٢٠١٢دا ٣٧ که س کوژران له کاتی هێرش کردنیان بۆ سه ر باره گای پۆلیس وه له ٢٠ یانواری ١٧٠که س کوژران له هێرشکردنه سه ر بینای حوکمه ت. له ١٨ مارس ی ٢٠١٣ کرده وه یه کی خۆکوژیان له شوێنی گاراجی پاس له کانۆ که به شوێنی نیشته جێی مه سیحیه کان بو له باکووری نێجیریا ئه نجام دا و ٢٠ که س کوژران. له یولی ٢٠١٣ دا ٢٨ که س کوژران له ئه نجامی هێرشکردنیان بۆ سه ر مه سیحیه کان له نوامباری ٢٠١٣ حوکمه تی ئه مریکا ڕونکردنه وه ی له باره ی بۆکوحه رامه وه بڵاو کرده وه و به گرووپێکی تێرۆریستی ناساندنی هه روه ها له ئاخری ٢٠١٤ دا ٤٥ که سیان کوشت له هێڕشێکدا. له ١٤ ئه پریلی ٢٠١٤ له هێرشێکیان بۆ سه ر خوێندنگه یه کی کچان له شاری بۆرنۆ ١٦ که سیان کوشت و زیاتر له ٢٣٠ کچیان فڕاند و له گه ڵ خۆیان بردیان که ته نها ٤٠ کچ توانیان هه ڵبێن له ده ستیان و هه تا ئێستاش نه توانراوه کچه کان له ده ستی بۆکو حه رام ڕزگار بکرێن. ئه وان له یه که م ده رکه وتنیان دوای ئه و ڕوداوه ڕایان گه یاند که کچه کانیان بۆیه گرتووه چونکه پێشتر پێیان ڕاگه یه نراوه که نابێت بخوێنن وه ڕایانگه یاند که کچه کان ده فرۆشن ، ئه وه ش ده نگدانه وه یه کی جیهانی دایه وه و زۆرێک له وڵاتانی دنیا ئاماده یی و پشتیوانیان بۆ حوکمه تی نێجیریا ده ربڕی بۆ ڕزگارکرنی ئه و کچه خوێندکارانه به ڵام تا ئێستاش هیچ هه واڵێک له ئازادکردنی ئه و کچانه نیه.شایه نی باسه سه دا په نجای خه ڵکی نێجیریا موسوڵمانی سونین و سه دا په نجاکه تریش مه سیحین. کاره توندوتیژی وتێرۆریستیه کانی بۆکوحه رام به رده وامه ......... تێبینی: مه به ست له نوسینی ئه م بابه ته له سه ر بۆکوحه رام ئه وه بو کاتێک بۆ یه که م جار گوێم له وشه ی بۆکوحه رام بو له ڕێگه ی هه واڵه کانه وه زانیم که کچانی نێجیریا یان فڕاند وه و وه ک گروپێکی تێرۆریستی یه که م جار بو گوێم لێبو بۆیه وێستم له ڕێگای سایته کوردی کان و گوگل زانیاری له سه ر بۆکوحه رام بزانم به ڵام به داخه وه هیچم ده ست نه که وت بۆ یه ناچار به زمانه کانی تر که مێک زانیاریم ده ست که وت. کا تێک له سایتی جیهانی ویکیپێدیا گه ڕام به هه موو زمانه کان زانیاری له سه ر بۆکوحه رام و وڵاتی نێجیریا هه بوو جگه له جگه له زمانی کوردی بۆیه زۆر خه مبار بوم بڕیارم دا که ئه گه رچی به که موکورتێش بێت شتێک بنوسم ده رباره ی بۆکوحه رام بۆ ئه وه ی ئه و که سانه ی که به دوای زانیاری له سه ر بۆکو‌حه رامن سوودی لێ ببینن ، وه هیوادارم ئه گه ر هه ڵه یه ک هه بوو له سه ر زانیاریه کانم ئاگادارم بکه نه وه و بۆم ڕاست که نه وه له گه ڵ ئه و په ڕی ڕێزم بۆ خوێنه ران. په ریزاد موحه مه دیی ٢٠١٤/٦/٩