بەکارھێنەر:ئاراس نوری/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێداچوونەوەی ڕەشنووسی ڕێنوێنیە بنەماییەکانی ڕێساکانی مەکۆکان / بەجێهێنانی گشتی


لیژنەی ڕێکخستنی کۆدی جیهانی بۆ قۆناغی دووهەمی مەکۆکان، ئارەزووی هەیە لێدوان و سەرنجەکان دەربارەی جێبەجێ کردنی ڕەشنووسی رێنماییەکان بۆ کۆدی جیهانی ڕەفتار (UCoC) کۆبکاتەوە. ماوەی پێداچوونەوە لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠٢١ دەست پێ دەکات تاکوو ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵێ ٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت، سەرنجەکان کۆ دەکرێنەوە لەڕێگەی ڕەشنووسی لاپەڕەی گفتوگۆی پێداچوونەوە بە هەر زمانێک، لاپەڕەکانی لێدوان لە ڕەوتی وەرگێڕان، گفتوگۆی ناوخۆیی، گفتوگۆی مێزگرد و هاوکات لە ساتەکانی گفتوگۆشدا کە لە دەرەوەی ئەمانە بەشێوازی جیاجیا ڕوو ئەدەن، هەروەها لە ڕێی ناردنی پۆستی ئەلیکترۆنیەوە بۆ ucocproject(_AT_)wikimedia.org.


لە ڕێگەی پرۆژەی (UCoC)ەوە هەموو لێدوانەکانی کۆمەڵەکانی ویکیمیدیا کۆکراونەتەوە. هەموو سەرنجە کۆکراوەکان لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە، کە لە ١١ کەسی خۆبەخش و ٤ کارمەندی دامەزراوەی ویکیمیدیا پێکهاتبوون، پێداچوونەوەیان بۆ کراوە. لیژنەکە چەند مانگێک لە ڕێی کۆبوونەوەی بەردەوامەوە، ڕەشنووسی ڕێنوێنی گشتیی بەجێهێنانیان داڕشتووە. سەرنج و لێدوانە هاتووە کۆکراوەکانیش لەبەرچاو دەگیرێن بۆ چاککردن و ڕێکخستنی ڕێنوێنیەکان بەشێوەیەکی فروان.

تۆش دەتوانیت لەڕێی زمانی دڵخوازی خۆت هاوبەشی بکەیت. لە هەموو زمانەکاندا چەندین گفتوگۆ بەڕێوە دەچن لەسەر پرۆژەکانی ویکیمیدیا. لێرەوە پێویستیمان بە خۆبەخش و یارمەتی دەبێت، تاکوو لە ڕێکخستنی گفتوگۆکان و پرۆژەکان هاوکاری بکەن، ئەمانە بەسەر کەناڵەکان و ویستگە جیاجیاکاندا دەگەڕێن و هەوڵ ئەدەن وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.

https://meta.wikimedia.org/wiki/Universal_Code_of_Conduct/Enforcement_draft_guidelines_review