بەختڕەشی میزۆپۆتامیا
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| بەختڕەشی میزۆپۆتامیا | |
| | |
| دەرھێنەر | لەوەند عومەر |
|---|---|
| کاست | مێلیسا مارس تێڕیل کارتەر کەریم سەیدی هانیا ئەمار |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ |
| ماوەی فیلم | ٩٣ خولەك |
| وڵات | عێڕاق ئەردەن |
| زمان | ئینگلیزی كوردی |
| تێچوون | 700 هەزار دۆلار |
| داھات | نەزانراو |
بەختڕەشی میزۆپۆتامیا (بەئینگلیزی:Curse of Mesopotamia) فیلمێکی ترسناکی ٢٠١٥ی کوردییە لە دەرهێنان و نوسینی لەوەند عومەر، وێنەی فیلمەکە لە ئەردەن و عێراق گیراوە. فیلمەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ نمایشکرا لەسینەماکانی باشووری کوردستان و عێراق.
چیرۆکی فیلم
[دەستکاری]فیلمەکە باس لە ٥ کەس دەکات کە شەوانە هەمان (کابوس) دەبینن و دکتۆرێکیش بەناوی باربارا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات و بۆی دەردەکەوێت کە ئەو قەڵایەی دەیبینن لە خەونەکە لە کوردستانی عیراقە بۆیە هەموویان دەچن بۆ قەڵاکە و بڕیاردەدەن ٥ ڕۆژ بمێننەوە لەناو قەڵاکە، لەو کاتەشدا بۆیان دەردەکەوێ کە ئەو قەڵایە شوێنی پاشا ئەژدەهاک بووە و ئەو قەڵایەش شۆڕشێکی تیادا ڕوویداوە و شەیتان وای لێ کردوون کە سەردانی قەڵاکە بکەنەوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بچەسپێنێتەوە.