بی ئێم ئای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بی ئێم ئای (BMI) کورتە‌ی دە‌ستە‌واژە‌ی (Body Mass Index)ە،‌ واتە‌: "نوانە‌ی بارستە‌ی لە‌ش"، کە‌ پێوە‌ندیی نێوان (کێش = وە‌زن = weight) و (بە‌رزی، باڵا height) پیشان دە‌دات. ھە‌رچی "کێش"ی مرۆڤ بچێتە‌ سە‌رە‌وە‌ (BMI)ش بە‌رزتر دە‌بێتە‌وە‌ و بە‌و جۆرە‌ مرۆڤ زیاتر دە‌کە‌وێتە‌ بازنە‌ی مە‌رگە‌ی زووڕە‌سە‌وە‌. بە‌دە‌ستھێنانی (BMI) زۆر ئاسانە‌، (کێش) دابە‌ش دە‌کە‌ینە‌ سە‌ر (بە‌رزی * بە‌رزی). بە‌ڵام بە‌ مە‌رجێ کە‌ کێشە‌کە‌ بە‌ کیلۆگرام و بە‌رزیییە‌کە‌ بە‌ مە‌تر بێت نە‌ک بە‌ سانتیمە‌تر. ئە‌و ژماردنە‌ بە‌گوێرە‌ی خوارە‌وە‌ دە‌توانین بنووسین ئە‌گە‌ر لە‌ چە‌پە‌وە‌ بۆ ڕاست بخوێنرێتە‌وە‌: (بە‌رزی * بە‌رزی) / کێش = BMI

نموونە[دەستکاری]

ئە‌گە‌ر کە‌سێک کێشی ٩٧ کیلۆگرام و باڵای ١٧٤ سانتیمە‌تر بێت، لە‌ پێشدا دە‌بێ بزانین باڵاکە‌ی بە‌ مە‌تر دە‌بێتە‌ چە‌ند، کە‌ ئە‌ویش دوو بۆر (کۆما) لە‌ ژمارە‌کە‌ دە‌چینە‌ دواوە‌، کە‌ لێرە‌دا‌ دە‌کاتە‌ ١٬٧٤ مە‌تر. (BMI)ە‌کە‌ی ئاوا دە‌ژمێرین:

یان بە‌م شێوە‌یە‌ لە‌ چە‌پە‌وە‌ بۆ ڕاست دە‌یژمێرین: ٣٢ = (١٬٧٤ * ١٬٧٤) / ٩٧ = BgeditMI

واتە‌ (BMI)ە‌کە‌ی دە‌بێتە‌ (٣٢). بە‌گوێرە‌ی خشتە‌ی خوارە‌وە‌ دە‌زانین کە‌ ئە‌و کە‌سە‌ دە‌کە‌وێتە‌ خانە‌ی "زۆرقە‌ڵە‌و obese"، کە‌ پزیشکە‌کان وە‌کوو نە‌خۆشییە‌ک چاوی لێ دە‌کە‌ن و گە‌ر مرۆڤێ بکە‌وێتە‌ ئە‌و بازنە‌یە‌وە‌‌، ھە‌ڕە‌شە‌ی ژیانی لێ دە‌کرێت و دە‌بێ بیرێ بۆ قە‌ڵە‌وییە‌کە‌ی بکاتە‌وە‌. خشتە‌ی خوارە‌وە‌ کە‌ لە‌ ساڵی (١٩٨٥) لە‌لایە‌ن "WHO"، )ڕێکخراوی تە‌ندروستیی جیھانی World Health Organization) بڵاو بۆتە‌وە‌، نرخە‌ سنوورییە‌کانی (BMI) پیشان دە‌دات:

ئاوارتە‌ ئە‌م شێوازە‌ بۆ ئە‌و کە‌سانە‌ نابێت کە‌ وە‌رزشوانن و کێشیان لە‌ جیاتیی بە‌ز و چە‌وری بە‌ ماسوولکە‌ چووە‌تە‌ سە‌رە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا بۆ منداڵی کە‌متە‌مە‌ن و بۆ مرۆڤێ کە‌ باڵای لە‌ڕادە‌بە‌دە‌ر بە‌رز بێت نابێت. پوختە‌ (BMI) شێوازێکە‌ بۆ پیشاندانی پێوە‌ندیی نێوان کێش و باڵای مرۆڤ. ھە‌رچی (BMI) زیاتر بێت مرۆڤ زیاتر تووشی نە‌خۆشیی خوێنبە‌رە‌کان و نە‌خۆشیی دڵ دە‌بێت کە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی مە‌رگی ناوە‌خت. بۆیە‌ مرۆڤ دە‌بێ ھە‌وڵ بدات کە‌ (BMI)ی لاشە‌ی لە‌ ئاستێکی ئاساییدا ڕاگرێت، کە‌ ئە‌ویش لە‌ڕێی خۆراکی لە‌بار و وە‌رزش و جموجووڵ بە‌دە‌ست دێت.