بیابانی سۆنۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

32°15′36″N 112°55′34″W / 32.26000°N 112.92611°W / 32.26000; -112.92611

بیابانی سۆنۆران
کیشوەرئەمریکای باکوور
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک
دابەشکاریی کارگێڕیئەریزۆنا، کالیفۆرنیا، Baja California Sur، Baja California، Sonora
کەوتووەتە ناوچەی پارێزراویEl Pinacate y Gran Desierto de Altar Biosphere Reserve
پۆتانی شوێن٣٢°١٥′٣٦″N ١١٢°٥٥′٣٤″W
ڕووبەر٣١٠٬٨٠٠±٩٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map
دیمەنێکی بیابانی سۆنۆران لە ئەریزۆنا.

بیابانی سۆنۆران (بە ئینگلیزی: Sonoran Desert) بیابانێکە لەسەر سنووری ئەمریکا - مەکسیک کە بەشەکانی کالیفۆرنیاو ئەریزۆنا لەئەمریکا دەگرێتەوە، لە ھەر یەک لە ویلایەتەکانی سۆنۆراو بای کالیفۆرنیاو سینالۆلەی مەکسیک،[١] ئەم بیابانە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کیلۆمەتر دووجایەو ڕوەکی کاکتۆسی زۆر ھەیە، ئەم بیابانە ھەروەھا بەبیابانی خواروو ناودەبرێن کە بیابانی مۆجاڤی و ھەروەھا بیابانی جیلا ش بەنزیک بەڕووباری گیلا ناودەبرێن.[٢]

ئەم بیابانە دابەش دەکرێت بۆ دوو ناوچە:

  • ناوچە گەورەکە (بیابانی کۆلۆرادۆ)
  • ناوچە بچووکەکە (بیابانی یووما)

ئەم بیابانە پڕە لە جیاوازی ژینگەیی پتر لە ٦٠ جۆر لە ئاژەڵ، ٣٥٠ جۆر باڵندە، ٢٠ جۆر ئەمفیبیان، زیاتر لە ١٠٠ خشۆک، ھەروەھا ٣٠ جۆری ڕەسەنی ماسی، ھەروەھا ٢٠٠٠ ڕوەکی ڕەسەن، ھۆکاری ئەم جیاوازییە شیوازە زۆری باران بارینە لەسەر ئەم بیابانە، کە تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا لە ٣٨٠ میلی لیتر نزیکە و ئەمەش دەکات بە تەرترین بیابان.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]