بزوێنەری شێوە بازنەی بێ پستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
[بەستەری مردوو]Libralato engine

بزوێنەری شێوە بازنەی بێ پستن یەکێکە لە بزوێنەرە سووتانە ناوەکییەکان کە پستنی بۆ بەکار ناھێنن لە جوڵەی سەر و بنی بزوێنەرەکان بەڵام لە جیاتی ئەو یەک یان زیاتر پەروانە بەکاردەھێنرێت کە پێی دەگوترێت بزوێنەری شێوە بازنەی بێ پستن بۆ نموونە بزوێنەری شێوە وانکل.

چەمکی خولانەوەی بزوێنەر لە کاتی سووتان پێشنیارکراوە وەک ناوێکی جێگرەوە بۆ ئەم جۆرە بزوێنەرە بۆ دیاریکردنیان لە کاتی زووەوە (بە گشتی لە ساڵانی ٢٠ەکانەوە). لە ھەمان کاتدا بزوێنەری مۆتۆرسکیل و فڕۆکە ناسرابوون بە بزوێنەری خولاوە، ھەرچەندە ھەردوو جۆر پێیان دەوترێت بزوێنەری خولاوە، و تەنیا چوارچێوەکەی دیاری دەکات کە کام جۆرەیە.

بزوێنەری شێوە بازنەی بێ پستن[دەستکاری]

بزوێنەری خولاوەی بێ پستن بواری بنەرەتی بۆ بزوێنەری شێوە خولاوەی بێ پستن دەگەرێتەوە بۆ جوڵەی خولاوەی سەرو خوار بۆ پستن کارکردن بە شێوەی شەپۆل کە بە شێوەی لەرینەوە کاردەکاتە سەر خێرایی بازنەی بزوێنەرەکە و پەستانی دەخاتە سەر. لە ساڵی ٢٠٠٦ بزوێنەری وانکلەکان یەکێک بوو لە سەرکەوتوترین بزوێنەری خولاوەی بێ پستن بەڵام تا ئێستاش ھەر خەریکی پەرەپێدانی زیاترن.