بازاڕی قەیسەریی ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بازاڕی قەیسەری ھەولێرەوە ڕەوانە کراوە)
کۆڵانێک لە بازاڕی قەیسەری لە هەولێر

بازاڕی قەیسەریی ھەولێر دەکەوێتە بەرامبەر قەڵای ھەولێر و کەوتووەتە نێو جەرگەی شاری هەولێر و مێژووی دروستکردنی بازاڕەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا و بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەگەرێتەوە. بازاڕی قەیسەری کە رووبەرەکەی نزیکەی ٥٠ هەزار مەتری چوار گۆشەیە، سەدان دوکانی دیکە هەیە و رۆژانەش هەزاران هاووڵاتی سەردانی بازاڕەکە دەکەن. لەسەر شێوەی پیتی لاتینی بینیاتنراوە. بریتیە لە شێوەی ھۆلێکی بەرز و فراوان کە ھەردوولای بەریزە ژووری تێدا دروستکراوە بۆ فرۆشگا. لە سەرەوەی چەند کونێک ھەن کە بۆ ھەواگۆرک و ڕووناکی بەکارھاتوون. بەچەند دەرگایەک دەتوانیت بچیتە ژوورەوە.

گالێری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]