باتڵفیڵد (زنجیرە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باتڵفیڵد
بەیداخی زنجیرەی باتڵفیڵد
شیوازکەسی یەکەمی تەقەکەر
پەرەپێدەرEA DICE
Visceral Games
بڵاوکەرەوەElectronic Arts
سەکۆی یارییەکەمایکرۆسۆفت ویندۆز، OS X, پلەیستەیشن ٢, Xbox, پلەی ستەیشن ٣, ئێکس بۆکس ٣٦٠, پلەی ستەیشن ٤, Xbox One
سەکۆی سەرەکیمایکرۆسۆفت ویندز
یەکەم دەرچوونباتڵفیڵد ١٩٤٢
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٢
کۆتا دەرچوونباتڵفیڵد ٢٠٤٢
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ماڵپەڕی فەرمیwww.battlefield.com

باتڵفیڵد زنجیرەی یارییەکی ڤیدیۆیی کەسی-یەکەمی تەقەکەرە یەکەم جار کە دەستی پێکرد لەسەر سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئۆ ئێس ئێکس بوو، یەکەم یارییان باتڵفیڵد ١٩٤٢ بوو لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکرایەوە. زنجیرەکە لەلایەن کۆمپانیای ئی ئەی دایسـی سویدییەوە پەرەی پێدرا و لەلایەن کۆمپانیای ئیلکترۆنیک ئارتـی ئەمریکییەوە بڵاوکرایەوە. ئەم یارییە زیادتر سەرنجی لەسەر نەخشەی گەورە و بەکۆمەڵ یاریکردن و شەڕی ئۆتۆمبێلە جەنگییەکانە بە بەراوردکردنی بە یارییە ھاوشێوەکانی، یارییەکە زیادتر سەرنجی لەسەر چەندیاریکەری سەرھێڵە. تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ باتڵفیڵد بە سەرجەم یارییەکانییەوە لە ھەموو جیھاندا لەلایەن زیادتر لە ٥٠ ملیۆن کەسەوە یاری پێ کراوە،[١] بەکۆی ھەر ١١ یاری و ١٢ زیادکراوەکانی کە لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە بڵاوکرابوونەوە.

یاریکردن[دەستکاری]

زنجیرەی باتڵفیڵد زیادتر گرنگی دەدات بە شێوەی چەند یاریکەری سەرھێڵ و جەنگی گەورە، بەڵام ھەروەھا زنجیرەکە لە یارییەکدا بەناوی داڕێژە:باتڵفیڵد ھاردڵاین شێوازی دز و پۆلیس بوو. لەم یارییەدا بە بەراورد بە بەشەکانی پێش خۆی گرنگی بە ئۆتۆمبێلە جەنگییەکان نەدراوە، تەنھا ئەو ئۆتۆمبێلانە گرنگیان پێدراوە کە زیادتر شەڕی سەرزەمینی مرۆڤی پێ دەکرێت، و ھەروەھا یاریکردن بە گرووپ و تاقم پێکھاتەی یارییەکەیە لە زنجیرەکەدا.

لە باتڵفیڵدی ٢ـەوە ھەتا ئێستا، ھەموو یارییەکان لە زنجیرەکەدا ئاماری ھەر یاریکەرێک تۆمار دەکات بە سەرھێڵی و بەپێی ئەو ئامارانە، پلەی بەرزدەکرێتەوە و چەکی نوێ وەردەگرێت و مەدالیا و چەندین پاداشت وەردەگرێت.

سیستەمی پۆلێنکردنی جۆری سەربازەکان لە ھەموو یارییەکانی باتڵفیڵدا ھەیە. ھەر پۆلێک جۆری چەک و کەرەستە جەنگییەکانی جیاوازە و ڕۆڵێکی جیاوازی ھەیە لە باتڵفیڵد/مەیدانی جەنگدا.

توانایی لەخشتەبردنی یاریکەرەکانی تر بە چەقۆ! ھەمیشە لە ھەموو یارییەکانی باتڵفیڵدا ھەبووە؛ و لە یاریباتڵفیڵد ٢١٤٢ـەوە ھەر کەسێک بە چەقۆ کەسی بەرامبەری بکوژێت ئەوا دۆگ تاگـەکەی بە پاداشت وەردەگرێت.[٢]

یارییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.joystiq.com/2012/08/13/battlefield-series-celebrates-7-year-anniversary-over-0-milli[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ Ocampo, Jason (2006-10-17). "E3 06: Battlefield 2142 Hands-On – PC Previews at GameSpot". Gamespot.com. Retrieved 2011-01-02.