باتزمی
ڕواڵەت
باتزمی یان باتسمی (بە کرمانجی: Batizmî) یەکێک لە جێژنە پێرۆزەکانی کوردە ئێزیدییەکانە. جەژنی باتزمی کە جێژنی تاوسی مەڵەکیش پێدەوترێت، لە دواھەمین یەکشەممەی مانگی کانوونی یەکەم بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.[١]
جێژنی باتزمی بۆ ھەموو ئێزدییەکان پیرۆزە، بە تایبەت بۆ عەشیرەتیی چێلکا[٢] و بەشێک لە ئێزدییەکان کە لە تۆر عابدیندا دەژێن.
ئێزییەکان لە رێوڕەسمی جێژنی باتزمیدا دەزوویەک لە دەستی کچان و کوڕانی ئێزدی دەکەن و پێیانوایە لە ھەموو شتێک دەیانپارێزێت.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ تۆڕی میدیای لالش: رێ و رسمێن جەژنا باتزمیێ، نووسینی ھەڤال نەورۆز عەلۆ، نووسراو لە ٢ی کانوونی دوویەمی ٢٠١٧؛ سەردان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ↑ تۆڕی میدیای لالش: ھێمای سەر دیواری پەرستگاکانی ئێزیدیاتی، نووسینی حەمە ھاشم، لە کۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢٦٥، نووسراو لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛ ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ↑ ڕووداو: جەژنی باتزمی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو، نووسراو لە ٣ی کانوونی دوویەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.