ئەنھێدۆنیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنھێدۆنیا یاخوود لەدەست دانی چێژ (حەز) جۆرێکی خەمۆکیە کە تووشبوو تیایدا چێژ لەو شتانە لەدەست دەدات کە پێشتر چێژی لێوەردەگرت لەناویاندا (چالاکیەکانی ڕۆژانە)[١] کەسەکە تێبینی ئەوە دەکات کە چێژی لەم شتانە نەماوە کە پێشوو تر ھەیبوو بۆی یاخوود ناتوانێ چێژ دەرببڕێ بەرامبەر شتەکانی کە پێشووتر دەیکرد[٢][٣][٤]

نیشانەکان[دەستکاری]

دوو جۆرە سەرەکیەکەی ئەنھێدۆنیا بریتین لە ئەنھێدۆنیای کۆمەڵایەتی و فیزیکی

ئەنھێدۆنیای کۆمەڵأیەتی بریتیە لە دووربوون لە کۆمەڵایەتی بوون و لەدەست دانی چێژ لە کۆمەڵایەتی بوون

ئەنھێدۆنیای فیزیکی بریتیە لە نەبوونی چێژ بۆ کارە فیزیکیەکان وەکوو لەدەست دانی خواردن و دەست دان لە شتەکان

نیشانەکانی ئەنھێدۆنیا بریتین لە

  • کشانەوە لە کۆمەڵایەتی بوون
  • لەدەست دانی دروستکردنی پەیوەندی یاخوود کشانەوە لە پەیوەندیەکانی پێشووتر
  • ھەستی نەرێنی بەرامبەر خۆت و ئەوانی تر
  • کەمبوونەوەی ھەست و سۆز ، لەناویاندا کەمبوونەوەی دەربڕینی ھەست و سۆز بە شێوەی قسە یان بەبێ قسە (نوسین)
  • کەمبوونەوەی lbido یان لەدەست دانی
  • کێشەی درێژ ، نمونە نەخۆش کەوتنی زوو زوو ( نەخۆش کەوتی زوو زوویی )

ھۆکارەکانی[دەستکاری]

ئەنھێدۆنیا بەشێکی سەرەکی خەمۆکیە بەڵام نەک ھەموو ئەوانەی تووشی خەمۆکی بوون واتای ئەوە بێت ئەنھەدۆنیان ھەیە ، دەرمانەکانی پزیشکی وەکوو دەرمانەکانی دژە خەمۆکی کە بەکاردێن بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی ، ئەکرێ ھۆکاری ئەنھێدۆنیا بن.[٤]

چارەسەرکردنی[دەستکاری]

بۆ چارەسەرکردنی پێویستە بچیتە لای کەسێکی پسپۆری بوارەکە ، ھۆکارەکان و کێشەکانت بۆ بدۆزێتەوە ئەگەر ھیچی نەدۆزیەوە لەوانەیە پێشنیاری (دەروونزان)ێک، یاخوود دەرووناسێکی شارەزات بۆ بکات. یاخوود (therapist)ێک، یاخوود ئەتوانێ پێشنیاری ھەر شوێنێکی کوالێتی باشت بۆ بکات.[٤]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rizvi SJ, Pizzagalli DA, Sproule BA, Kennedy SH (June 2016). "Assessing anhedonia in depression: Potentials and pitfalls". Neuroscience and Biobehavioral Reviews. 65: 21–35. doi:10.1016/j.neubiorev.2016.03.004. PMC 4856554. PMID 26959336.
  2. ^ PubMed , 21879634
  3. ^ ھێلس لاین، بۆچی ناتوانم بگریم ، بە زمانی ئینگلیزی
  4. ^ ئ ا ب ھێلس لاین، ئەنھێدۆنیا ، بە زمانی ئینگلیزی