ئەمین (کیمیا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەمینەوە ڕەوانە کراوە)
ئەمینی یەکەمی ئەمینی دووەمی ئەمینی سێیەمی
primary amine
secondary amine
tertiary amine

ئەمین (ئینگلیزی: Amine) لە کیمیادا. ئاوێتەیەکی ئەندامییە، لە ئەمۆنیا وەردەگیرێت. بە جێگۆڕکێی کۆمەڵە ئەلکیلێک یان زۆرتر، لەگەڵ ھایدرۆجینەکەیدا.


جۆرەکانی ئەمینەکان[دەستکاری]

  • ئەمینی یەکەمی یان ئەمینی سەرەتایی (Primary amine) - ئاوێتەیەکی ئەندامییە، شوێنی گەردیلەیەکی ھایدرۆجینی گەردی ئەمۆنیا گیراوەتەوە، بە کۆمەڵەیەکی ئەلکیل.
  • ئەمینی دووەمی (Secondary amine) - ئاوێتەیەکی ئەندامییە، شوێنی دوو گەردیلە ھایدرۆجینی گەردی ئەمۆنیا گیراوەتەوە، بە دوو کۆمەڵەی ئەلکیل.
  • ئەمینی سێیەمی (Tertiary amine) - ئاوێتەیەکی ئەندامییە، شوێنی سێ گەردیلە ھایدرۆجینی گەردی ئەمۆنیا گیراوەتەوە، بە سێ کۆمەڵەی ئەلکیل.


سەرچاوە[دەستکاری]

  • پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».