بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەمیر ئاغایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمیر ئاغایی

لەدایکبوون١ ئابی ١٩٧٥
ئورمییە ئێران
نیشتەجێیتاران
نەتەوەفارس
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٩٦-ئێستا
ئایینموسوڵمان شیعە
ھاوسەرنییەتی

هونەرمەندی فارس ئەمیر ئاغایی لە ڕێکەوتی ١ی ئابی ١٩٧٥ لە شاری ئورمییەی ئێران لە دایک بووە. لە خێزانی چوار کەسی ژیاوەو تەنها خوشکێکی هەیە بەناوی (نەرمین). ئەمیر درێژە بە خوێندن دەدات و تا لە کۆتاییدا بەشی شانۆی زانکۆی تاران تەواو دەکات. هونەرمەند جگە لە کاری نواندن کاری وێنەکێشان، نوسین و فۆتۆگرافی دەکات. هەر چەندە خێزانەکی هەرگیز قایل نەبوون ببێتە ئەکتەر، بەڵام ئەو لەسەر خەونەکەی سور بوەوە یەکەم نواندنی لە گەڵ خانمە هونەرمەند ئازیتا حاجیان ساڵی ١٩٩٦ کە شانۆگەری (لەپشتی ئاوێنە) وە کرد. لە پاشان وردە وردە بەناوبانگ بو، تا لەیەکەم فیلمی سینەمایی (پۆست بەرز) لەساڵی ٢٠٠٢ بەشداربو، ئیتر لەو کاتەوە سەرنجی خۆی بەلای هەواداران ڕاکێشا و لەچەندین زنجیرەو فیلمی سینەمایی ڕۆڵی بینیوە. ناوبراو هاوسەرگیری نەکردووەو نەکەوتۆتە داوی خۆشەویستی هیچ کەسێکەوە. وەک خۆی لە یەکێک لەچاوپێکەوتنەکاندا دەڵێ : هاوسەرگیری پەرپرسیارییەتیەکی گەورەیە لەسەر شانم، هەرگیز بیرم لێنەکردۆتەوە، بەڵام دڵنیام رۆژێک هەر دەبێ هاوسەرگیری بکەم.

فیلمەکانی

[دەستکاری]

ساڵفیلمرۆڵ
٢٠٠٢پۆست بەرزحەسەن
٢٠٠٦ئەو ڕێگایەی گیراوەتە بەر
٢٠٠٧ڕۆژێک دێت
٢٠٠٧ژنی دووەم
٢٠٠٧کۆتا نواندن
٢٠٠٨نەیلوفەڕشێخ عەباس
٢٠٠٨کیمیا و خاکڕەزا
٢٠٠٩دۆزەخ، بەرزەخ، بەهەشتحەسەن
٢٠١١زەوی هەرزانعەلی
٢٠١١مردن پیشەی منە
٢٠١٢ژیانی تایبەتعەلی
٢٠١٣وسبە! کچان هاوار ناکەنباوکی عەسەل
٢٠١٣بێشکەیەک بۆ دایکموستەفا
٢٠١٣هەمومان تاوانبارینفەرهاد
٢٠١٥چوارشەمە، ٩ ی ئایارجەلال
٢٠١٥کۆڵانی بێناوبابەک
٢٠١٥شێفتی شەوانڕەحیم
٢٠١٥٣٦٠ پلەپاتڕۆڵ
٢٠١٦پاسەوانی تایبەتئەشرەفی
٢٠١٧وەرزی نێرگزڕەزا
٢٠١٧بێ بەروار، بێ واژۆدکتۆر کاوە
٢٠١٧تایبەتبابەک
٢٠١٧لینامامە
٢٠١٩پیاوێک بەبێ سێبەرفواد
٢٠١٩ڕوسیتومەج
٢٠٢٠سەمای پەپولەهاشم
٢٠٢٠ هەڵمەت
٢٠٢٢ناپاک کوشتنمەهدی
٢٠٢٢بێ دایکئەمیر عەلی
٢٠٢٢شەو، داخلی، دیوارجەلال
٢٠٢٣چوار دیوار
٢٠٢٤ روستەم و سوهراب رۆستەم

دراما

[دەستکاری]

ساڵزنجیرەرۆڵ
٢٠١٢دڵ سارد ٣ئەتیلا
٢٠١٧شانازیئەسفەندیار
٢٠١٩سەمای سەر شوشەئدریس
٢٠٢٠-٢٠٢١ئاغازادەنیما
٢٠٢٢خوێن ساردپزیشکی یاسایی
٢٠٢٣ نیشتمان جەواد
٢٠٢٣ تاوانی فریشتە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

    [١]

    [٢] [٣] [٤]

    1. «امیر اقایی بازیگر - ریمۆژ». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
    2. «نەمناک». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
    3. دێلگرام
    4. «ناریکا». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.