ئەمریکییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
The Americans - ئەمریکییەکان
پەڕگە:The americans title card.png
چەشن
  • درامای زەمەنی
  • درامای سیخوڕی
  • زنجیرەی تەواوکەر
دانەرجۆ وایزبێرگ
ئەکتەران
Opening theme"The Americans Theme" لەلایەن نەیتن باڕ
ئاوازدانەر(ان)نەیتن باڕ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ڕووسی
ژمارەی زنجیرەکان٦
ژمارەی ئەڵقەکان٧٥ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
شوێنەکانی تۆمارکردننیویۆڕک
ماوەی پەخش
  • ٣٩–٥٩ خولەک
  • ٦٨ خولەک (ئەڵقەی یەکەم و کۆتایی)
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەر20th Television
پەخش
کەناڵئێف ئێکس
فۆرماتی دەنگDTS-HD Master Audio
Dolby Digital 5.1
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ (2013-01-30) – ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ (2018-05-30)

ئەمریکییەکان (بە ئینگلیزی: The Americans) زنجیرە تەلەڤیزیۆنێکی درامای مێژوویی و سیخوڕیە لە درووستکردنی جۆ وایزبێرگ بۆ تۆڕی تەلەڤزیۆنی ئێف ئێکس. چیڕۆکی فیلمەکە لەساڵانی ھەشتاکاندا لە گەرمەی جەنگی سارددا دەستپێدەکات، و باسی جێرۆکی دوو بریکاری سیخوڕی دەزگای ھەواڵگڕی ڕووسی "کەی جی بی" دەکات بەناوەی ئیلیزابێت جێنینگ (کێری ڕەسڵ) و فیلیپ جێنینگ (ماتیو ڕیس) کەوا خۆیان وەک خێزانێکی ئەمریکی دەردەخەن، و خاوەن دوو منداڵن بەناوەکانی پەیج (ھۆڵی تەیلەر) و ھێنری (کێدریک سێلاتی). دراوسێکەیان بەناوی ستان بیمان (نۆوا ئێمریک) بریکارێکی دەزگای ھەواڵگڕی ئێف بی ئایە و لە بەشی دژە-سیخوڕی کاردەکات، بەڵام ئاگاداری ناسنامەی ڕاستەقینەی خێزانی جێنینگس نییە.[١][٢] وەرزی یەکەمی زنجیرەکە دوای سوێندخواردن ودەستبەکاربوونی سەرۆک ڕۆناڵد ڕێیگن دەستپێدەکات لە کانوونی دووەمی ١٩٨١، و وەرزی شەشەم و کۆتایی لە کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ دەڕوا بەڕێوە.

زنجیرەکە لە ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ دەستی بە پەخشکرد و لە ٣٠ شوباتی ٢٠١٨ بەکۆتا ھات، دوای وەرزی شەشەم.[٣] زنجیرەکە پێشوازیەکی نایابی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا، کەوا بەشێکیان بە باشترین زنجیرە ساڵانی ٢٠١٠ەکانیان داناوە. زنجیرەکە کۆمەڵێک خەڵاتی جۆراوجۆری بردۆتەوە، لەنێویاندا دوو خەڵاتی پیبەدی، پێنچ خەڵاتی کریتکس چۆیس، و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب. لەگەڵ خەڵاتێکی باشترین ئاکتەر بۆ ماتیو ڕیس تایبەت بە وەرزی کۆتایی زنجیرەکە.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Harnick، Chris (August 9, 2012). "'The Americans': FX Orders Cold War Spy Series Starring Keri Russell". The Huffington Post. لە ڕێکەوتی October 30, 2012 ھێنراوە. 
  2. ^ Holson, Laura M. (March 29, 2013). "The Dark Stuff, Distilled". The New York Times. لە ڕێکەوتی July 15, 2013 ھێنراوە. 
  3. ^ Framke، Caroline (May 31, 2018). "'The Americans' Finale Was Surprising and Brilliant for What It Didn't Do (SPOILERS)". Variety. لە ڕێکەوتی June 1, 2018 ھێنراوە. 
  4. ^ Hibberd، James (January 6, 2019). "The Americans wins Best Drama at Golden Globes for its final season". Entertainment Weekly. لە ڕێکەوتی January 7, 2019 ھێنراوە. 
  5. ^ VanDerWerff، Emily (January 6, 2019). "The Americans finally wins a Golden Globe for best drama". Vox. لە ڕێکەوتی January 17, 2019 ھێنراوە. 
  6. ^ "'The Americans' Wins Best Drama Series at the Golden Globes". The Hollywood Reporter. January 6, 2019. لە ڕێکەوتی January 17, 2019 ھێنراوە.